شارپرێس:
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شكست به‌هه‌وڵی لایه‌نه شیعه نێوخۆییه‌كانی نزیك له‌ئێران بۆ ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌هێنن.
پرسی ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له عێراق بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رم‌و به‌هه‌وڵی لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق كه نزیكن له‌ئێرانه‌وه، ویستێك هه‌یه بابه‌ته‌كه بكرێته پڕۆژه‌یاسایه‌ك‌و له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام دوان له‌باڵاترین سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی عێراق دژی ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكان له عێراق.
ڕۆژنامه‌ی العرب-ی ئوردنی له‌ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه عێراق بۆ به‌هێزكردنی لایه‌نه ئه‌منییه‌كه‌ی پێویستی به‌ئه‌مریكا هه‌یه، له‌پاڵ ئه‌ویشدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نه شیعه‌كانه، كه ده‌یانه‌وێت به‌پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئه‌مریكا ناچار به‌جێهێشتنی عێراق بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراقی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكان كۆبوه‌وه، وه‌ك ڕۆژنامه‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆكردوه، پۆمپیۆ به‌رپرسانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی له مه‌ترسی هه‌وڵی ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانی فه‌تح دیارترین ئه‌و لایه‌نه شیعه‌یه‌یه كه ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌یاسای ده‌ركردنی ئه‌مریكا له‌عێراق بباته نێو په‌رله‌مانه‌وه‌و بكرێته یاسا، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ریه‌كه له سوننه‌و كورد ئه‌و بابه‌ته‌یان ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌نین پاڵپشتی ده‌ركردنی ئه‌مریكا له‌عێراق بكه‌ن.
ڕ. ج