شارپرێس:
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه و ژماره‌یه‌ك پاسپۆرت به‌خشرایه هاوڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه، به‌ڵام پاسپۆرته‌كه ناوی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
سارا یەکەم کەس بوو كه له بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە ھەڵەبجە پاسۆرتی پێدرا، به‌ڵام له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدانیه به‌ڵكو ناوی عێراق- سلێمانی هه‌یه.
بەڕێوبەری پاسپۆرتی ھەڵەبجە له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، بەڕێوەبەرایەتییەكە سەربەخۆیە و سەر بەڕەگەزنامەی گشتی ھەولێرە ئەوەی کە تا ئێستاش نوسراوە عێراق - سلێمانی، ئه‌وه‌ش بەھۆی ئەوەی نەیانتوانیوە دیزاینی پاسپۆرتی ھەڵەبجە ئامادەبکەن.
به‌بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له 13ی ئازاری 2014 هه‌ڵه‌بجه كرایه پارێزگا.
ه.م