شارپرێس:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی میسر، عێراق و ئوردن له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كۆبونه‌وه و باسیان له ئاماده‌كاریه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه له نێوان سه‌رۆكانی هه‌رسێ وڵات كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، بەرلە لوتكه‌ی سێقۆڵی كه ئه‌مڕۆ له‌نێوان سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدلفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م سازده‌كرێت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه له‌باره‌ی بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كان، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئامانجی لووتكه‌كه "قۆناغی هاریكاری هاوبه‌شی عه‌ره‌به".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له لوتكه سێقۆڵییه‌کەدا له پاڵ بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان تاوتوێی زنجیره‌یه‌ك بابه‌تی ئابووریی بكرێت له‌وانه هێڵی بۆری نه‌وتی به‌سره-عه‌قه‌به و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق.