شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه و له‌باره‌ی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه گفتوگۆكرا.
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه به‌ڕێوه‌چوه، كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نیزیكدا كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام بدرێ.
سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "كۆمه‌ڵ وه‌كو بنه‌مای كاری سیاسیی خۆی دوور له پێگه‌و بوون‌و نه‌بوونی خۆی له‌كابینه‌ی داهاتوودا، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم، كه حكوومه‌تی خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان بێ‌و، بنه‌مای شه‌فافییه‌ت‌و دژایه‌تیی‌و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیی خاڵی سه‌ره‌كیی به‌رنامه‌كه‌ی بێ".
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیی به‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی پارێزگای موسڵ‌و داواكاره له‌خوای میهره‌بان كه خنكاوه‌كانی به‌شه‌هید وه‌رگرتبن‌و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان بنێرێ.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سیاسیی، "هه‌ڵوێستی نا شایسته‌ی كه‌سانێك كه به‌رانبه‌ر به سه‌رۆك كۆماری عێڕاق ئه‌نجامیاندا به‌كارێكی خراپ‌و نه‌گونجاو له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆك كۆمار له‌كاروباری ته‌نفیزیدا له‌عێڕاق به‌رپرسیار نیه".
ه.م