شارپرێس: سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى خانه‌قین باس له‌دۆخی ئه‌منی شاره‌كه و ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه دۆخی ئه‌منی خانه‌قین به‌ره‌و باشتر ده‌چێت. هه‌رچه‌نده ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه جم و جۆڵى داعش له سنورى خانه‌قین لاواز بووه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى عێراق بۆ ناردنى هێز بۆ ناوچه‌كه له‌گفتوگۆدان، له‌كاتێكدا فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ره‌تیده‌كه‌نه‌وه خانه‌قین ناردنى هێزى پێویست بێت. سه‌میر محه‌مه‌د نور، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى خانه‌قین، به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاندووه، "ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه دۆخى ئه‌منى خانه‌قین زۆر باشه، ته‌قینه‌وه نیه و جم و جۆڵى گروپه چه‌كداره‌كان كه‌مه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "باش بوونى دۆخى ئه‌منى خانه‌قین و نه‌مانى جم و جۆڵى گروپه چه‌كداره‌كان، ره‌نگه په‌یوه‌ندى به شكستى داعشه‌وه له‌سوریا هه‌بێت." ئه‌بو مونته‌زرى، فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یادووه، ده‌توانن خانه‌قینیه‌كان دڵنیا بكه‌نه‌وه له‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى خانه‌قین ڕوو ناده‌نه‌وه و چیتر "تیرۆر" ناتوانێت ده‌ستى پێیان بگات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى كه خۆیان خانه‌قینین، هاتوونه‌ته سنوره‌كه و ئامێرى سه‌ربازى پێشكه‌وتویان پێ یه، بۆیه جم و جۆڵى داعش له‌سنوره‌كه كۆتایى پێ دێنن."