تێری هێنری به‌ باشترین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا دیاریکرا

وەرزش

24/03/2019‌ 1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵا ئاڵی 
لە راپرسییەکدا بۆ هەڵبژاردنی باشترین یاریزان لە مێژووی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی (پریمەر لیگ)، تێری هێنری هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی وەک باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.

هێنری تەمەن ٤١ ساڵ لەسەدا ٤٥ی دەنگەکانی کۆکردەوە، ئەوە لەکاتێکدا ئیریک کانتونا ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد بە دەدەستهێنانی لەسەدا ١٢ی دەنگەکان پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

بەڵام پلەی سێیەم بەر سێرخیۆ ئەگویرۆی ئەرجەنتینی کەوت کە ئێستا لە هێڵی بەرگری مانچستەر سیتی یاری دەکات، ئەوەش بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٨ی دەنگەکان.

هێنری کە بە "ئاسکی فەڕەنسی" بەناوبانگ بوو، لەنێوان ساڵەکانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٧ لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ ئاستیکی بەرزی پێشکەشکرد، بەجۆرێک لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزییە لە ٢٥٨ یارییدا توانی ١٧٥ گۆڵ تۆمار بکات.

دوای ئەوەی وازی لەیاریکردن هێنا چووە بواری راهێنان،  لە مۆندیالی رووسیا لە ساڵی ٢٠١٨ چووە ناو تیمی راهێنانی هەڵبژاردەی بەلجیکاوە، ئەوەش پێش ئەوەی لەناوەراستی وەرزی ئێستادا بەرپرسیارێتی راهێنانی یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی وەربگرێت، بەڵام لەم ئەرکەیدا سەرکەوتوو نەبوو بۆیە بەخێرایی لەو ئەرکەی دوورخرایەوە.

بەپەلە