نامەی بەچەت دوای شەهیدبونی بڵاوکرایەوە

کوردستان

24/03/2019‌ 1605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نامەی ئایتەن بەچەت، کە بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان لەزیندان وەکو چالاکییەک خۆی خنکاند، لە مەراسیمی نەورۆزی ئیستەنبۆڵ خوێندرایەوە".

 

لە پیرۆزبایی نەورۆزی ئیستەنبۆڵ کە لە باکرکۆی بە بەشداری زیاتر لە سەد هەزار کەس بەڕێوەچوو، نامەی ئایتەن بەچەت کە بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لەزیندانی ژنانی گەبەز کۆتایی بە ژیانی هێنا و شەهید بوو خوێندرایەوە.


دەقی ئەو نامەی ئایتەن بەچەت لە دوای خۆی جێیهێشتووە:


لەو ڕۆژانەی دوای ئەوە دەگەڕام کە چون ببمە وەڵامێک بۆ ئەم قۆناغە، هەڤاڵ زوکوف گەزەن لە ١٧ی ئازار ئەو ڕێگایەی پیشاندام، مرۆڤێک کە دەیەوێت ئازاد بێت، دەتوانێت و بۆ شکاندنی گۆشەگیری هیچ شتێک ناتوانێت ئاستەنگی بۆ دروستبکات، بەو بەڵێنەی کە بە سەرۆک ئاپۆم دابوو، بەشداری ئەو هەڵمەتە بووم، لە کەسایەتی خۆمدا، گەلی کورد، خەڵکی بۆتان و گەورەشارەکانم زیاتر و زاناتر بەشداری ئەو هەڵمەتە کرد، بۆ ئەوەی هەنگاوێک هەڵگرم، یەکەمجارە خۆم وەها ئازاد دەبینم، باوەڕم وایە کە بە مێشک و ڕۆحی خۆمان، بە جۆشی دیدار لەگەڵ ڕێبەرایەتی و بە ژیانێکی بە کەرامەت کە فەرماندە زولکوف وەک میراتێک بۆ ئێمەی جێهێشت، بازنەی بەرخۆدان گەورەتر دەکەین و دەبینە وەڵامێک بۆ ئەو قۆناغە.


بژی بەرخۆدانی زیندانەکان
بمرێ گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگەری
"ئایتەن بەچەت"
هـ ـ ب