شارپرێس...یاسین نادر
وەزیری پەیوەندییەکانی
ڤەنزوێلا دژبەرەکانی دەسەڵاتی بە دەست بەسرداگرتنی ملیاردێک دۆلاری پارەی ڤەنزوێلا
لە بانکەکانی ئەمریکادا تاوانبار کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئاژانسی
یسپۆتینگی ڕوسی بڵاویکردووەتەوە "نێکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لە ڕابردووشدا
حکومەتی ئەمریکای تاوانبار بە دزینی 5ملیارد دۆلار پارە بۆ کڕینی دەرمان بۆ وڵاتەکەی
تاوانبار کردبوو".
هاوکات خۆرخی ڕۆدریگێرز،
وەزیری پەیوەندییەکانی ڤەنزوێلا لە لێدوانێکیدا لە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند
"ئۆپۆزۆسیۆنی وڵات هەوڵی دزینی پارەکانی ڤەنزوێلا کە لە بانکەکانی دەروەدان -
کردووە و ئەم بڕە پارانەشیان لەسەر داواکاریی ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕاگرتووە".
ئەم بەرپرسەی ڤەنزوێلا
ئەوەسی وتوە "لەچەند مانگی ڕابردووشدا نزیکەی 30ملیارد دۆلار لە پارەکانی وڵاتی
ڤەنزوێلا بەمشێوەیە دزراوە".
نیکۆلاس مادوورۆ لەو
بارەیەوە ئاماژەی بەوەداوە "ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی تاوانکاریانەیە کە لە دژی ڤەنزوێلادا
جێبەجێ کراوە و ئەمریکای ئەو کارەی ئەنجامداوە و هەنگاوەکەشی وەک تاوانکاری د بەخەڵکی
وڵاتەکەی ناوبرد".
هـ ـ ب
هـ ـ ب