پارتی پێشنیاری پۆستێکی نوێ بۆ یەکێتی دەکات

sharpress.net

7140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/03/2019‌

شارپرێس:
یەکێتی لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەشیمان دەبێتەوە و داوای پۆستی دیکە دەکات و پارتیش پۆستیکی دیکەی بۆ پێشنیار کردووە.

 

ئەمڕۆ یەک‌شەممە ٢٤ی ئازار لە هاوینەهەواری پیرمام لەشاری هەولێر بۆ جارێکی دیکە شاندی یەکێتی و پارتی کۆبونەوە و دوای نزیکەی دو کاتژمێر و نیویش لەکۆبونەوەکە لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بەردەوامی و ئەرێنی بونی کۆبونەوەکەیان ڕاگەیاند.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەشارپرێسی ڕاگەیاند "پارتی لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا پێشنیاری کردوە بۆ یەکێتی کە پۆستێکی نوێ بەناوی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ هێزی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکان وەربگرێت".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا "تا ئێستا یەکێتی بەپێشنیازە ڕازی نەبوە، بەڵام یەکێتی پێداگری دەکات لەسەر وەرنەگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و لەبری ئەو دەیەوێت پۆستی دیکە لەحکومەت وەربگرێت و یەکێک لەو پۆستانەش داوای دەکات بەتایبەت پۆستی وەزارەتی ناوخۆیە، کە تا ئیستا پارتی بەو داوایەی یەکێتی رازی نەبووە بەڵام بەتەواوەتی رەتیشی نەکردۆتەوە".

سەرچاوەکە ئەوەشی وت "وابریارە ڕۆژی ٢٧ ی ئازاری جارێکی دیکە لە هاوینەهەواری دوکان لەسێمانی لەسەر ئەو بابەتە یەکێتی و پارتی کۆببنەوە".

بەپێی زانیەریەکانی شارپرێس "لە کۆبوونەوەکان یەکێتی زیاتر پێداگری دەکات لە شەراکەتی راستە قینە و جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەیەی پێشتر کە لەنێوانیاندا واژۆ کراوە، هەروەها پارتیش پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە حکومەتی ئەم جارە حکومەتی یەکێتی و پارتی و گۆران بێت و رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی و بەجیا بێت لەگەڵ ئەو رێککەوتنەی لەگەل گۆران پێشتر کراوە".

شارپرێس ئەوەشی زانیوە "پارتی دەیەویت یەکیتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وەربگرێت چونکە هاوسەنگی ڕیکککەوتنەکەی لەگەل گۆران تێکدەچێت، هەروەها ئەگەر یەکیتی ئەو پۆستە وەرنەگرێت پارتی ناچار دەبێت ئەو پۆستە بدات بە گۆڕان ئەو کاتە یەکێتی خاوەندارێتی ناکات لەو بڕیارانەی لەپەرلەمانەوە دەردەچێت".

هۆکاری ئەو پێداگرییەی پارتیش بۆ پێدانی ئەو پۆستە بەیەکێتی ئەوەیە کە پارتی زۆرینەی ناوپەرلەمانی مسۆگەر کردوە.
هـ ـ ب






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved