دۆناڵد ترەمپ سبەینێ دەسەڵاتداری ئیسڕائیل لەسەر بەرزایەکانی جەولان بەفەرمی دەناسێت

جیهان

24/03/2019‌ 786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:.. یاسین نادر
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە واژووکردنی فرمانێک دەسەڵاتدارێتی ئیسڕائیل لە سەر بەرزایەکانی جەولان بەفەرمی دەناسێت.

ڕۆژی پێنجشەممە لە هەنگاوێکی پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ترەمپ لە پەیامێکی تویتەردا ڕایگەیاند - کە کاتی ئەوە هاتووە کە ئەمریکا دەسەڵاتدارێتی ئیسڕائیل لەسەر بەرزایەکانی جەولان بە فەرمی بناسێت. لەگەڵ ئەمانەشدا هەندێک وڵاتی ئاسیا وئەوروپا بەتوندی دژی ئەم بڕیارەی ترەمپ وەستانەوە و دژایەتی خۆیان لەمبارەیەوە ڕاگەیاند.

لەگڵ ئەمانەش لەبڕیارنامەی 497ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەساڵیی1981دا بانگەشەی ئیسڕائیل بەسەر بەرزایەکانی جەولان ڕەتکراوەتەوە.
  
هەرچەندە بەگشتی ئەم ناوچەیەش بە بەشێک لە پارێزگای "قونەیتەرە"ی سوریا ناسراوە و رژێمی ئیسڕائیل-یش لە شەڕی شەش ڕۆژەی ساڵی1967 ئەوی داگیرکردووە و وەک ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی خۆی ناساندوویەتی، بەڵام کۆمەڵکای نێودەوڵەتی هەرگیز ئەوی بەفەرمیی نەناسیوە.

چاودێرانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوەی ترەمپ بۆ زیاتر خۆشەویستکردنی نەتەنیاهۆ لە ساتی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەیە- چونکە لەماوەی دوو سێ مانگیی ڕابردوودا نەتەنیاهۆ چەندەها دۆسیەی گەندەڵی جۆراوجۆری بەهۆی گەندەڵی داراییەوە ڕووبەڕوو کراوەتەوە.