شارپرێس:
قایمقامیه‌تی كه‌لار رایدەگه‌ێنێت "به‌هۆی مه‌ترسی بارانی به‌هێز و
لافاو سبه‌ی دووشه‌ممه بۆ قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار پشووه".
ئەمشەو یەک‌شەممە له راگه‌یه‌ندراوێكدا قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ڕایگیاندوە
"سبه‌ی پشوه بۆ قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار".
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ئاماژەی بەوەداوە "به‌هۆی مه‌ترسی بارانی
به‌هێزو لافاو، به بڕیاری قایمقامی كه‌لارو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار
سبه‌ی بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له سنووری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار
پشووی فه‌رمییه".
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت كه پێشتریش قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار
هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه به پێی پێشبینیه‌كان له‌مشه‌ودا ئه‌گه‌ری
باران بارینی به‌هێز له ئارادایه و داوایان لێده‌كات ئاگادار و به ئاگابن.