شارپرێس:
ناوه‌ندی پرۆسه نیشتمانییه‌كانی عیراق هۆشداری له ڕودانی لافاوێكی گه‌وره له عیراق ده‌دات.
ماڵپەری سۆمەریە نیوز نوسراوێکی نهێنی بڵاویکردووەتەوە کە نوسراوەکە به‌رواری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئازاری 2019 ی لەسەرە و نوسراوەکە ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی قه‌یرانه نیشتمانییه‌كانی عیراق لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له دروستبونی لافاوێكی گه‌وره له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی عیراق.
هاوکات نوسراوەکە ئاراسته‌ی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش JCC له هه‌رێمی كوردستانیش كراوه و تیایدا ڕاگەیاندراوە "به‌پێی پێشبینییه‌كان بۆ بارانبارینی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو، لافاوه‌كه له پارێزگای دیاله‌وه ده‌ستپێده‌كات و دواتر به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشور ده‌ڕوات و شاره‌كانی واست و میسانیش ده‌گرێته‌وه".
له نوسراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه "كه لافاوه‌كه ئه‌و كه‌شوهه‌وا خراپه شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و سه‌لاحه‌ین و هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و به‌غداش ده‌گرێته‌وه و ره‌نگه لافاوی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه".
له نوسراوه‌كه‌دا باس ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ره‌نگه به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه باری ئاگاداركردنه‌وه‌ی پله (ج) رابگه‌یه‌نرێت كه ئاماژه‌یه بۆ باری له‌ناكاو و هۆشداریدان و دروستبونی مه‌ترسی.
هـ ـ ب