ئەردۆغان هەرەشە لەو کەسانە دەکات کە دراوی بیانی دەکڕن

جیهان

24/03/2019‌ 1431 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس... ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی:
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت "ئەو کەسانەی دراوی بیانی دەکرن  لەبەر ئەوەی پێشبینی دەکەن لیرەی تورکی داببەزێت ئەوە باجێکی قورس دەدەن".


بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندی تورکیا،  سپاردەکانی دراوی بیانی و ئەو موڵک و ماڵەی لای هاوڵاتیانی تورکە لەوانەش کانزای گرانبەها گەیشتۆتە ئاستیکی پێوانەیی ، ئەوەش بەرای چاودێران مانای پاشەکشەی متمانەیە بە لیرە .


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە گردبوونەوەیەکی یەکێک لەمەراسیمەکانی پارتەکەی کە بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە رێکخرابوو  ڕایگەیاند " هەندێ کەس خەریکی توڕەکردنی تورکیان و دەیانەوێت بەهاوکاری هاوکارەکانیان کەناو تورکیا بەهای لیرە دابەزێنن".


ئەردۆغان هەرەشەی لەو کەسانە کردوە و وتی "بەوانە دەڵێم کە پێش هەڵبژاردنەکان لەو جۆرە چالاکییانە تێوە گلاون ، باش دەتانناسین ، دەزانین خەریکی چین ، باش بزانن دوای هەڵبژاردنەکان بەقورسی باجی ئەوە دەدەن".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی بەهای لیرە لەسەدا چواری بەهاکەی خۆی بەرانبەر بە دۆلار لەدەستدا ، کە ئەوەش گەورەترین دابەزینی رۆژانەی لیرەیە لەوەتی قەیرانی دراو لە تورکیا لەمانگی ئاب سەریهەڵداوە ، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتییە تورکەکان لەترسی دابەزینی زیاتری بەهای دراوەکەیان روو لە کڕینی دراوە بیانییەکان بکەن .

هـ ـ ب