شارپرێس:
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بە شەش هێزی هاوبه‌ش بڕیاری جێبه‌جێكردنی داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌كان جێبەجێبکات.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕ یەک‌شەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ نوسراوێکی بە ژمارە ٥٤٣٦ ده‌ریكردوه، کە تیایدا بڕیاریداوه پێنج هێزی هاوبەش لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بۆ لابردنی پاڵاوگە نایاساییەکان پێكدەهێنتێت.
به پێی بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆی "هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایش، پۆلیسی پاراستنی نه‌وت و گاز و پۆلیسی ژینگه و دارستان و به‌رگری و فریاكه‌وتن و پۆلیسی پارێزگاكان به‌شداری ده‌كه‌ن.
له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوە "ئه‌و لیژنه ئه‌منییانه‌ی پێكده‌هێنرێن 50 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند له خۆده‌گرن بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك".
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه "پاڵپشت به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز، ژماره (3830 له 5/8/2018) بڕگه‌ی (3) و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا به پێكهێنانی 3 هێزی هاوبه‌شی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی لابردنی پاڵاوگه سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاری لابردنه‌كه".