شارپرێس:
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یی نیشانداوه كه نرخی فرۆشتنی فلیپ كۆتینهۆی
به‌ڕازیلی كه‌مبكاته‌وه بۆ ئه‌و یانانه‌ی كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن
.
ماڵپەری ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردووەتەوە "بەرپرسانی یانه‌ی
به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌ن نرخی فرۆشتنی كۆتینهۆ كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ
ئه‌و یانانه‌ی كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن".
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م نرخه له كاتێكدایه كه تا ئێستا به‌رشه‌لۆنه هیچ
گرێبه‌ستێكی فه‌رمی بۆ نه‌هاتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه .
به‌مه‌ش پاش ته‌نها 14 مانگ له گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ كه به 142 ملیۆن یۆرۆ
گواستیه‌وه ، ئێشتا ئاماده‌یه به زه‌ره‌رێكی زۆر بیفرۆشێت .
هـ ـ ب