خـواردنـی لـیـمـۆ ئـاسـوودەیـی بـە دەروونـی مـرۆڤ دەدات

جیهان

25/03/2019‌ 1088 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرەڕای سوودە پزیشكییە حەشتەییەكان، زانایان سوودرێكی تری لیمۆیان دۆزییەوە، كە سوودی بۆ لایەنی دەروونی مرۆڤ دەبێت.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئۆهایۆی ئەمریكا، خواردنی لیمۆ، ئاسوودەیی بەو كەسە دەدات، كە بەشێوەی رۆژانە دەیخوات.

توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە خواردنی لیمۆ چ بەشێوەی راستەوخۆ، یان بەشێوەی شەربەتی فرێشی ئەو سوودە بەلایەنی دەروونی دەگەیەنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر زانایان چەندین سوودی تەندروستی لیمۆیان بۆ جەستە دەرخستووە، بەتایبەتی ئەوەی ، كە سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین Cیە.

هـ ـ ح