وێنە.. دەركەوتنی جینیفەر لۆرانس و ئادێل لەیانەیەكی هاورەگەزبازان

هەمەڕەنگ

25/03/2019‌ 2366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەمریكی‌و جینیفەر لۆرانس‌و هونەرمەندی بریتانی ئادیل، سەردانیكەرانی یانەیەكیان شۆك كرد، كە تایبەت بوو بەهاورەگەزبازەكان.

ئەو یانەیە لەشاری نیۆیۆركی ئەمریكا بوو، كە رۆژی هەینی رابردوو ئەو دوو هونەرمەندە سەردانیان كردووە، كە بەسەردانی ئادیل (30 ساڵ)‌و لۆرانس (28 ساڵ) هەموان سەرسام بوون.

بەپێی سەرچاوەكان لەدوای سەردانەكەش هەردوو هونەرمەندەكە سەمایان لەگەڵ ئامادەبوانی یانە شەوانەكە كردووەو ئەوەش زیاتر دڵخۆشی كردوون.

ئادیل و جینیفەر لۆرانس لەسەر گۆرانی هونەرمەندی ئوسترالی كایلی مینۆگ سەمایان كردووەو تەنانەت شەرابیشیان خواردووەتەوە.

هـ ـ ح