وێنە.. ئەو ئۆتۆمبیلانەی زۆرترین متمانەی بەكارهێنانیان هەیە

جیهان

25/03/2019‌ 2070 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "ئفتۆنۆفۆستی"ی روسی، چەند ئۆتۆمبیلێكی دیاریكرد، كە زۆرترین متمانەیان لەلای بەكارهێنەرەكانیان هەیە.

بەپێی پێگەكە، ئۆتۆمبیلی تویۆتا لاندكرۆزەر پرادۆ لەپلەی یەكەم دێت‌و خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندییە، بۆیە متمانەیەكی زۆری هەیە لای بەكارهێنەرانی.

هەر بەپێی پێگەكە پلەی دووەم بۆ ئۆتۆمبیلی میتسۆبیشی باجیرۆ سپۆرتە، كە ئەویش بەكارهێنەرانی لەسەر ئاستی جیهان متمانەیەكی زۆریان پێیەتی.

هەروەها پلەی سێیەم بۆ نەوەی پێنجەمی ئۆتۆمبیلی سۆبارۆ فۆرستر بووە، كە ئەو ئۆتۆمبیلەش خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندییەو لەبازاڕەكانی جیهان خواستێكی زۆری لەسەرە.

هـ ـ ح