شارپرێس: ناوچەی بۆتسوانای رووداوێكی سەیری بەخۆوە بینی، كە ئەویش سووتانی ماڵێك بوو لەو ناوچەیە. بەپێی پێگەی "ewn" ئەو ماڵە بەهۆی ئەوەوە سووتاوە خاوەكەی ، كە پیاوێك بووە، فڕۆكەیەكی تایبەتی پێدا كێشاوە، ئەویش دوای ئەوەی لەگەڵ ژنەكەی شەڕی كردووە. هەر بەپێی پێگە ئەلیكترۆنییەكە ئەو هەڵوێستەی پیاوەكە بۆ ئەوە بووە لەو رێگەیەوە ژنەكەی بكوژێتو كۆتایی بەژیانی بهێنێت. شەڕی ئەو پیاو و ژنە لەسەر ئەوە بووە، كە داوای لێكردووە، ماڵەكەی جێبهێڵێت، بەڵام ژنەكەی رەتیكردووەتەوەو ئەویش كاردانەوەی لەبەرانبەر نواندووە. هـ ـ ح