زەیدان دەیەوێت فشار بخاتە سەر بەرشەلۆنە

وەرزش

25/03/2019‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، فشار بخاتە سەر یانەی بەرشەلۆنە، كە ئەوەی دووەم نزیكە لەبردنەوەی خولی ئیسپانی.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، زەیدان داوای لەیاریزانەكانی كردووە، كە ئەو 10 یارییەی لەخولی ئیسپانی ماویانە هەموو بە بردنەوە كۆتایی پێبهێنن.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، زەیدان دەیەوێت لەو 10 یارییەی داهاتوو، 30 خاڵ بەرێتەوە، كە ئەوە فشارێك دەبێت بۆ بەشەلۆنە، كە یەكەمی ریزبەندی خولی ئیسپانییەو یانە مەدریدییەكەش پلەی سێیەمی هەیە.

هـ ـ ح