چاوەڕواننەكراو.. میسی پێنج یاری بەپێكانەوە ئەنجامداوە

وەرزش

25/03/2019‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان، زانیارییەكی چاوەڕواننەكراویان لەسەر لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوكردەوە.

بەپێی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی كەتەلۆنی میسی لەیاری ئەرجەنتین‌و فەنزوێلا هەستی بەئازار كردووە، كە پێشتریش لەدوو یاری بەرانبەر ریاڵ مەدریدو یارییەك بەرانبەر ئیشبیلییەو یارییەك بەرانبەر ریاڵ بیتیش هەمان ئازاری هەبووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، بەهۆی ئەو ئازارەوە، لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین پشووی بەلیۆنێل میسی داوەو بەشداری یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەرانبەر مەغریب پێناكات، كە رۆژی سێ‌ شەممە بەرێوەدەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەرشەلۆنە لەهەفتەی 29ی خولی ئیسپانی لەشەممەی داهاتوو بەرانبەر یانەی ئیسپانیۆل یاری دەكات‌و دیارنییە لەو یارییە میسی بەشداری دەكات، یان نا.

هـ ـ ح