رۆناڵد كومان میسی بە باشترین یاریزانی جیهان دانانێت

وەرزش

25/03/2019‌ 817 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆناڵد كومانی هۆڵەندی‌و راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی بەرشەلۆنەی بە باشترین یاریزانی جیهان دانەنا.

رۆناڵد كومان دوای ئەوەی بەشداری كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كرد، لەلایەن رۆژنامەنووسێكەوە، پرسیاری ئەوەی لێكرا، كە باشترین یاریزانی جیهان لەمێژوودا بەلای ئەوەوە كێیە؟

لەوەڵامدا ئەو راهێنەرە هۆڵەندییە وتی: چاوەڕێی دەكەیت بڵێم لیۆنێل میسییە، بەڵام من نامەوێت وەڵامی ئەوە بدەمەوە..

هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئەو پرسیارە بەشێوەیەكی تر لەكومان كرا، بەوەی باشترین یاریزان لەسەردەمی ئەو لەدایكبووبێت، راهێنەرە هۆڵەندییەكە وەڵامی دایەوەو وتی: بێگومان رۆناڵدینیۆی یاریزانی بەرازیلییە.

هـ ـ ح