كچە نمایشكارێكی جلوبەرگ خۆی بۆ پەرلەمان كاندید دەكات (وێنە)

جیهان

25/03/2019‌ 1445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كچە نمایشكارێكی جلوبەرگ‌و خوێندكاری كۆلیژی زانستە سیاسییەكان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تایلاند كاندید كردووە.

بەپێی رۆژنامەی روسیسكایا گازیتا، ئەو كژە تایلەندییە تەمەنی 25 ساڵەو ناوی بلویبایلین راتاناساتیان، لەسەر حیزبی "بیات تای" كاندید كردووە.

بلویبایلین لەتایلەند ناوبانگێكی زۆری هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەو وێنانەی لەدوای نمایشەكان بڵاویدەكاتەوە.

بلویبایلین دەیەوێت بەهۆی ئەوەی لەكۆلیژی زانستە سیاسییەكان دەخوێنێت، جگە لەكاری نمایشكاری لەكاری سیاسیش بەردەوام بێت.

هـ ـ ح