ڤیدیۆو وێنە.. دروستكردنی چێشتخانەیەك لەژێر دەریا

جیهان

25/03/2019‌ 829 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەنەرویج چێشتخانەیەك لەرۆژی 20ی ئەم مانگە كرایەوە، كە لەژێر ئاودا دروستكراوە.

ناوی چێشخانەكە "ئاندر"، كە بەواتای رۆح دێت‌و لەرێگەی شووشەوە دروستكراوە، بۆ ئەوەی سەردانیكەرانی لەكاتی چوونیان بۆ چێشتخانەكە ژێر ئاوەكە ببینن.

چێشتخاەكە لەیەك كاتدا دەتوانێت پێشوازی لە 40 میوان بكات‌و خواردنی یەك ژەمیش لەو چێشتخانەیە 3700 كرۆنی نەرویجییە، كە ئەوەش دەكاتە (430 دۆلاری ئەمریكی).

چێشتخانەكە دەكەوێتە ژێر كەناراوەكانی دەریای باكوور لەنەرویج، كە ساڵانە 7000 هەزار كەس سەردانی ئەو ناوچە بۆ گەشتكردن دەكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە