بە "وەحش" ناسراوە.. روسیا نمایش بەتانكە نوێیەكەی دەكات (+ڤیدیۆ)

جیهان

25/03/2019‌ 4367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "ئۆراڵ فاغون زافود" گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بەتانكە نوێیەكەی سوپای توریكا.

ئەو تانكە نوێیەی سوپای روسیا ناوی "تیرمیناتۆر"ەو بە "وەحش" ناسراوە، ئەوەش بەهۆی توانا سەربازییە وێرانكەرەكانی.

توانای خێرایی‌و سەربازی ئەو تانكە لەتانكی "تی-72" باشترە، بۆیە ئەو نازناوەی وەرگرتووە، كە بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە خزمەتی سەربازی سوپای روسیا.

"تیرمیناتۆر" توانای هەڵگرتنی موشەكی "أتاكا-تی"و ئاراستەكردنی گوللە تۆپی عەیار 30 ‌و رەشاشی عەیار 7.62 هەیە، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

تانكەكە كێشی 44 تۆنەو تیمێكی پێنج كەسی سەرپەرشتی لێخوڕینی دەكەن‌و خێراییەكەی دەگاتە 65 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدااو ماوەی 550 دەتوانێت ببڕێت بەبێ‌ وەستان.

هـ ـ ح

بەپەلە