دایكی یەكێك لەقوربانییەكانی هێرشەكەی نیوزیلەندا لەسەر گۆڕی كوڕەكەی دەمرێت

جیهان

25/03/2019‌ 2258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دایكی ئەو كوڕە فەڵەستینییە كۆچی دوایی كرد، كە لەهێرشەكەی سەر دوو مزگەوتەكەی نیوزیلەندا بوو بەقوربانی.

دایكی ئەو كوڕە، دوای سەردانیكردنی گۆڕی كوڕەكەی كۆچی دوایی كردووە، كە هۆكاری مردنەكەشی نەخۆشی لێدانی دڵ بووە.

رۆژنامەی "nzherald" بڵاویكردەوە، كە ئەو ژنە ناوی سەعاد عەبدولفەتاح موحیسن عەدوان بووەو تەمەنی 65 ساڵ بووە، كە ماوەیەكە نەخۆشی دڵی هەیە.

كوڕی ئەو ژنە ناوی كامیل دەرویش بووە، كە تەمەنی 38 لەمزگەوتی نور لەنیوزیلەندا لەهەینی رابردووتر كوژا، كە كەسێك هێرشی كردە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتەكەو 50 كەسی كوشت.

هـ ـ ح