پۆمپیۆ دەیەوێت فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران زیاتر بكات

جیهان

25/03/2019‌ 498 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دەیانەوێت فشارەكانیان بۆ سەر ئێران زیاتر بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی چەند وڵاتێكی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.

مایك پۆمپیۆ پاش گەڕانەوەی لە سەردانی چەند ڕۆژەی خۆی بۆ چەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپەیامێكیدا راشیگەیاند، لەسەردانكردنی وڵاتانی كوەیت و ئیسڕائیل و لوبنان ڕێگاكانی گوشارخستنە سەر ئێرانمان بەمەبەستی گۆڕینی هەڵسوكەوتەكانی ئەو وڵاتە تاوتوێكردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانەكەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ سەباح خالید ئەحمەد وەزیری دەرەوەی كوەیت، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل، سەعد حەریری سەرۆك وەزیران و میشێل ماعوون سەرۆك كۆماری لوبنان كۆبووەوە.

ئەمریكا لەمانگی هەشتی رابردووەوە دەستی بەفشارو گەمارۆ بۆ سەر ئێران كردووە، ئەوەش بەهۆی نارازی بوونی سیاسەتەكانی ئەو وڵاتە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە واشنتۆن دەیەتێت بەفشارەكانی تاران دەستبەرداری ئەو سیاسەتانە بێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر