پردێك رووخاوە.. هاتووچۆ لەنێوان سلێمانی گەرمیان كێشەی بۆ دروست دەبێت

کوردستان

25/03/2019‌ 825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی‌و ئیدارەی گەرمیان راگیراوە، ئەوەش بەهۆی رووخانی پردێكەوە.

كارزان مەجید وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، هاتوچۆكردن لەسلێمانی بۆ گەرمیان لەڕێگەی بناری بەمۆوە دەكرێت.

كارزان مەجید راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی پردی دەرەدۆین بەهۆی لافاوەوە رووخاوە، هاتووچۆكردن لەو رێگەیەوە دەبێت.

دوو رۆژە شەپۆلێكی بەفرو باران رووی لەناوچەكانی هەرێم كردووەو بەو هۆیەشەوە لەچەندین ناوچە ئاستی ئاو بەرزبووەتەوەو كێشەی بۆ هاتووچۆ دروست كردووە.

هـ ـ ح