بانكی رافیدەین ١٠٠ ملیۆن دینار قەرز بەهاووڵاتیان‌و فەرمانبەران دەدات

عیراق

25/03/2019‌ 1496 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانكی رافیدەین رایگەیاند، ئامادەیە ١٠٠ ملیۆن دینار  قەرز بدات بەئەو هاووڵاتی و فەرمانبەرانەی عێراق  دەیانەوێت یەكەكانی نیشتەجێبوون لەپرۆژەكانی وەبەرهێنان لەبەغدا بكڕن .

خەولە تالیب جەببار  بەڕێوەبەری گشتی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاندووە، كە ئەمساڵ بانكی رافیدەین دەیەوێت پشتیوانی پرۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ بواری نیشتەجێبوون بكات ، كە ئێستا ١٣ پرۆژە لە نەجەف و واست و دیالا و سەڵاحەددین و كەربەلا و بابل هەیە ، ئەوە جگە لە چەند پرۆژەیەك لە ناوچەكانی كازمییە و دۆرە و عامرییە و گەرەكی عەدل لە بەغدا .

جەبار ئەوەشی راگەیاندووە، بانكەكەمان ئامادەیە بڕە پارەیە بەهەموو ئەو كەسانە بدات، كە خواستی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوونیان هەیە لەو پرۆژانەی وەبەرهێنان .

بانكەكە تائێستا رێنمایی چۆنییەتی بڕە قەرزەكەی رووننەكردووەتەوەو بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتووش لەو بارەوە روونكردنەوە بدات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی