عەدنان حەمەی مینە: یەكێتی بەقبووڵكردنی مەرجەكان بەشداری حكومەت دەكات

کوردستان

25/03/2019‌ 3016 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەدنان حەمەی مینە ئەندامی شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی دواین كۆبوونەوەی حیزبەكەی لەگەڵ لایەنی پێكهێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: ئێمە تا ئێستا لەدانوستانداین لەگەڵ پارتی گەیشتینە ڕێككەوتن لەدانانی بەرنامەی حكومەتدا ئەو بەرنامەی ئێمە بەڵێنمان داوە بەخەڵك لەهەڵبژاردنەكان".

عەدنان حەمەی مینە دەڵێت: ئەگەر جێیبووەوە توانیمان داكۆكیكاری باش بین لەجێبەجێكردنی بەرنامەكەمان بەشداردەبین ئەگەر زانیشمان وانابێت بەشداری ناكەین".

هەروەها ناوبراو لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا  ئەوەش دەڵێت: ئێمە ئێستا لەدانوستانداین ئەگەر مەرجەكانی یەكێتی قبوڵكرا بەشداری حكومەت دەكەین ئەگەر قبوڵیش نەكرا خۆ دونیا وێران نابێت.

سەبارەت بەوەی ئەگەر پارتی بێ یەكێتی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كرد قسەی یەكێتی چی دەبێت ئایا داوای هیچ گرەنتیەكتان لەپارتی كردووە بێ ئەوە هەمواری یاساكە نەكاتەوە؟ عەدنانی حەمەی مینا وتی: "ئێمە داوای ئەوەمان نەكردووە، داوای گەرەنتیشمان نەكردووە ئەگەر ڕێككەوتین لەسەر ئەو خاڵانەی یەكێتی داوای دەكات ئێمەش ئەوكات قسەیەكمان دەبێت ڕێكیش نەكەوتین قسەیەكی ترمان دەبێت ئەوكات پارتی دەتوانێت ڕێژەی یاسایی تەواو بكەن‌و یاساكە هەمواربكەنەوە.

ئەو ئەندامەی شاندی یەكێتی ئەوەش دەڵێت: "ڕەنگە تێبینیمان لەسەر شێوازی بەشداریكردنمان لەحكومەتدا هەبووبێت و دەمانەوێت ئێستا بەشداری ڕاستەقینە بین لە حكومەتێكی ڕاستەقینەی شەفافدا، دەتوانم بڵێم لێكتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان ئەم دوو وەفدەی ئێستا زیاتر هەیە".

وتیشی: كۆبوونەوەی ڕابردوو یەكێتی چەند داواكارییەكی هەبوو شاندەكەی پارتی داواكارییەكانی یەكێتی گەیاندە سەركردایەتی پارتی و لەكۆبونەوەی دوێنێ وەڵامی سەركردایەتی پارتی-یان بۆ هێناین ئێمەش وەڵامەكە لەسەركردایەتی تاوتوێدەكەین.".

هـ ـ ح