نهێنی "عەشقی هاوبەش"ی نێوان هیتلەرو سەدام و قەزافی

عیراق

25/03/2019‌ 2341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤارێكی سەربازی ئەمەریكی وەك وەسفی كردوە نهێنی عەشقی نێوان سەركردەی نازی ئەدۆلف هیتلەرو و سەرۆكی پێشووتری عێراق سەدام حسین و عەقیدی لیبی موعەمەر قەزافی ئاشكرا كردوە.

گۆڤاری " ناشیونال ئینترست" سەربازیی ئەمەریكی راپۆرتیكی دەربارەی نێهنی عەشقی هاوبەشی نێوان هیتلەرو سەردام و قەزافی بۆ چەم تفەنگی ئاڵتونی بڵاوكردۆتەوە.

گۆڤارەكە دەڵێ لە نیسانی 2003، لە پاش ماوەیەكی كەم لە داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە، سەربازێكی ئەمەریكی هەوڵیدا ئەو چەكانەی تایبەت بوون بە سەدام حسین بگوێزێتەوە بۆ فورت ستیوارت لە ویلایەتی جۆرجیا لە ئەمەریكا، بەڵام لە فرۆكاخانەی هیسرۆ لە لەندەن ئاشكرا كرا. ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمەریكای توشی سەرسوڕمان كرد لەو كاتەدا ئەوەبوو كە سەرجەم چەكەكان بە ئاڵتون رووپۆش كرابوون.

پاش تێپەڕبوونی نزیكەی هەشت ساڵ، بەرهەڵستكارە چەكدارەكان لە لیبیا لەكاتی پشكنینی كۆشكەكانی قەزافیدا ژمارەیەكی زۆر چەكی ئالتونییان دۆزیەوە، لە نێویاندا دەمانچەیەك لە جۆری (براونگ های باور) و قەناسێك لە جۆری (دراگۆنۆف). هەروەها هیتلەر بەوە ناسرا بوو چەك و تفەنگی ئاڵتونی بەكار هێناوە.

لە نێوان سنوری ئەمەریكا و مەكسیك، سەركردەی گروپەكانی مادە هۆشبەرەكانی مەكسیك بەردەوام شانازی بە هەبوونی چەكی ئالتونیەوە دەكەن.

گۆڤارەكە بابەتی هەبوونی چەكی ئاڵتونی بەبەشێك لە رۆشنبیری مرۆڤایەتیەوە دەبەستێتەوە، بەتایبەتی ئەو چەكە دەستیانەی كە مرۆڤ دروستیان دەكات.

دیارە كە رازاندنەوەو جوانكاری بە شێوەیەكی گشتی و ئاڵتون بە شێوەیەكی تایبەت وەك مادەكانی تری نمونەی دارو كانزا و ئێسقان راستەوخۆ بۆ چەك دەگوزارێتەوە، هەندێكی تر تەكنیكی تر بەكاردەهێنن لە جوانكردنی چەم بە رەگەزی گرانبەها یان نیمچە گرانبەها وەك مەرجان و بەردی بەنرخ و زیو، ئەمەش تەنها تفەنگ و چەك ناگرێتەوە بەڵكو رەگێگی مێژوویی هەیە لە شمشێرو خەنجەرو چەكی دەستیەوە دەستی پێكردوە.

بەلام ئەوەی جێگەی سەرەنج و پرسیارە ئەوەیە، سەدام حسێن بۆ نمونە، ئەو چەكە ئاڵتەنیانەی لە شوێنە گشتیەكاندا دەرنەخستوە، بەڵكو لە زۆربەی وتارەكانیدا ئەو چەكانەی به دەستەوە دەركەوتوە كە كلاسیكی بوونەو هیچ جۆرە نەخش و رازانەوەیەكی لەسەر نەبوە.

گۆڤارەكە شرۆڤەی زانستی دەروونی لەم بارەیەوە گواستۆتەوە بەوەی : بەردەوام سەركردە توندو تیژەكان، ئەوانەی بە توندو تیژی دەسەڵاتیان وەرگرتوە، ئەو بڕوایەیان هەیە كە هێزی سیاسی لە لوولەی تفەنگدایە. سەرەرای ئەوەی بڕوایان وایە چەك بەشێكە لە دەسەلاتەكەیان و چاكەی زۆری هەیە بەسەریانەوە، بۆیە لای ئەوان گرنگی پێدانی بەشێكە لە كەسایەتییان و لێیان جیانابێتەوە.

لەبەردەوامی راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەو چەكە ئاڵتونیانە بەردەوام هەست بە هەژموون و دەسەڵاتیان پێ دەبەخشێ و پێوستە لەسەریان بەردەوام دەستی پێوە بگرن.

سەرجەم دەسەڵاتدارە سەربازییەكان چەكی ئاڵتونی بەرز نانرخێنن، چونكە هەندێكیان بیرۆكەی تریان هەیە لەم بارەیەوە، بۆ نمونە (عیدی ئەمین) سەرۆكی ئۆگەندا بەردەوام خۆی بە جل و بەرگە نەخش كراوەكانیەوە با دەدات.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا