پۆلیس ڤیدیۆی دانپێدانانی باندە دزییەكەی پارەكەی نەخۆشخانەی شار بڵاودەكاتەوە

کوردستان

25/03/2019‌ 1316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆمەتبارانی دۆسیەی دزینی پارەكەی نەخۆشخانەی شار چۆنییەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەگێڕنەوە، كە سەرەتای ئەم مانگە تاوانەكەیان ئەنجامدا.

تۆمەتبارانی دۆسیەی دزینی پارەكەی نەخۆشخانەی شار لەچەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەگێڕنەوە، كە لەلایەن پۆلیسی سلێمانی بڵاوكراوەتەوە.

دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس‌و ئاسایش و دژە تیرۆر توانییان لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربكەن، كە پارەكەی نەخۆشخانەی شاریان دزی و پارەكەش بگەڕێننەوە بۆ نەخۆشخانەكە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا.

هەروەها تائێستا تۆمەتبارێكی تری تاوانەكە بەناوی (ش) دەستگیرنەكراوەو هێزەكانی پۆلیس بەردەوامن لەبەدواداچوونەكانیان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەو رادەستكردنی بەدادگا.