شارپرێس:
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، ده‌نگۆی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئێران و توركیا درۆیه‌كی توركیایه.
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ستێرک تیڤی رایگەیاند، "كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایانگه‌یاندووه، كه له‌گه‌ڵ ئێرانی دژی هێزه‌كانی په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له دژی هێزه‌كانمان هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجام نه‌دراوه".
ئاماژەی بەوشەکرد، "ئه‌گه‌ر بارودۆخێكی وه‌ها بێته ئاراوه، هێزه‌كانمان به جیهاز ده‌توانن زانیاری به ئێمه بده‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك به ده‌ستی ئێمه نه‌گه‌یشتووه. دیاره كه ئه‌مه درۆیه‌كی ده‌وڵه‌تی توركه، له ئێران دۆزی كوردان هه‌یه به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م له‌گه‌ڵ توركیا ببنه یه‌ك و ئۆپه‌راسیۆن بكه‌ن، ئێستا ئێران گه‌مارۆی له‌سه‌ره، له‌وانه‌یه بیانه‌وێت له ئێران ئاڵۆزییه‌ك بێننه ئاراوه. به‌ڵام به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه شتێكی وه‌ها له ئارادا نییه".
قه‌ره‌یلان راشیگەیاند، "وا دیاره ئه‌مه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی درۆی توركیایه، توركیا له‌به‌رئه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندایه، هه‌ر ڕۆژ ده‌ڵێت، كۆتاییمان به په‌كه‌كه هێنا، له هه‌رێمی ئامه‌د له ناوچه‌ی ئارجاك چالاكییه‌ك كراوه، توركیا ده‌ڵێت ته‌نیا سه‌ربازێكمان بریندار بووه، ئایا گه‌ریلا بۆ برینداركردنی سه‌ربازێك ده‌چێته ئارجاك؟ دیاره كه چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك چالاكییه‌كانی گه‌ریلا بچووك پیشان ده‌دات".
هه‌ر له به‌رنامه تایبه‌ته‌كه‌دا موراد قه‌ره‌یلان باسی له دۆسیه‌ی شه‌نگال كرد و ڕایگه‌یاند، چه‌ند پیلانگێڕییه‌ك له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌ن، به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌مه‌وێت بڵێم هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شه‌نگال نین.
قه‌ره‌یلان رونیشیکردەوە، "ئێمه له كاتێكدا چووین و ده‌ستێوه‌ردانمان كرد. ئه‌گه‌ر پێویست بێت جارێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆمان ده‌بین، گه‌لی ئێزدی به‌ته‌نیا ناهێڵینه‌وه. ئێمه چووینه شه‌نگال و ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ كرد. دواتر هێزه‌كانمان كشانده‌وه، له شه‌نگال یه‌به‌شه دامه‌زراوه و هه‌مووشیان هاوڵاتیی عێراقن. ده‌وڵه‌تی تورك گێره‌شێوێنی ده‌كات، دووجار له‌نێوان یه‌به‌شه و سوپای عێراق شه‌ڕ ڕوویداوه، به‌ڵام دواتر كۆبوونه‌ته‌وه و مه‌سه‌له‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه".
موراد قه‌ره‌یلان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "له نه‌ورۆزی ٢٠١٩ كۆتایی به داعش هێنرا. شه‌ڕی دژ به داعش شه‌ڕێكی گه‌وره‌یه، حەوت ساڵ له ڕۆژاڤا و پێنج ساڵیش له باشووری كوردستان دژی داعش شه‌ڕ كرا، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده له دژی داعش كردوویانه بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان كراوه، سه‌ركه‌وتن له دژی داعش سه‌ركه‌وتنێكه بۆ هه‌موو جیهان. من به‌بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه پیرۆزبایی له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده ده‌كه‌م".
ه.م