خەیاری سوێرکراو و سوودەکانی

تەندروستی

25/03/2019‌ 1223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئێستادا زۆرکەس سود لە شێوازی نوێی هەڵگرتنەوەی میوەکان ده‌بینێت کە میوەی سەوزی هاوشێوەی خەیاریش یەکێک لەوانە و خەڵک بەگشتی لە شێوازی سوێرکراوی ئەو میوە وەک شێوازێکی باو سوود لێدەبەن و دەیخۆن.

سوده‌كانی خه‌یار:
1.خەیار بە تێکەڵکردنی هەندێک مەوادی دیكه‌، تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی ئەوان دەپارێزێت، کە هەر‌ئەمەش دەتوانێت ئەو لە زیانی ڕادیکاڵە ئازادەکان بپارێزێت و لەپاراستنی تەندروستیدا هاوکار بێت.

2. خەیاری سوێرکراو کێشەکانی هەرسکردن لە ئێمەدا ناهێڵێتەوەو بەهۆی بوونی مەوادی پڕۆبیۆتیک(probiotic) لەودا سوودێکی زۆری بۆ جەستەهەیە.

3.کونتڕوڵکەری شەکرەیە

خەیاری سوێر بەشێوازێکی گشتی کەم کەلۆری و کەم کاربۆهیدراتە، کە هەر ئەمەش وادەکات خۆراکێکی بێ کەموکورت بۆ کەسانی تووشبو بە شەکرە بێت. هەروەها(HbA1C) کە جۆرە همۆگڵۆبین- ێک لەنێو ئەودایە، لە کونتڕۆڵکردنی شەکرەی خوێن لە درێژخایەندا هاوکار دەبێت.

4.جگەر تەندروست دەهێڵێتەوە
خەیاری سوێرکراو لەباشتر کارکردن و لابردنی ژەهر لە جگەر وجەستەدا کاریگەرەو هەندێکجاریش کە ئەم ئەندامەی جەستە زیان دەبینێت، یارمەتیدەر لە زوو چاکبوونەوەی دەبێت.

5.باشترکردنی گەدە
خەیاری سوێر دیوارەکانی گەدە دەپارێزێت و گەدە لە زیانەکانی ترشی گەدە دەپارێزێت.، کە هەر ئەم هۆکارەش ئێمە لە برینی گەدە یان شێرپەنجەی گەدە بەدوور دەگرێت.


6.کەمکردنەوەی کێشی جەستە
خەیاری سوێرکراو کەم کەلۆری و پڕ لە ئاوە، کە وادەکات خێرا تێر ببین و تەنانەت ئەو وەک نێوان خواردنێکی سەرەکیی بخۆین.

7.دەوترێت خانمانی دووگیان زۆرجار حەز بەخواردنی شتی سوێر و بە تایبەت خەیاری سوێرکڕاو دەکەن، کە ئەمەش لەو هۆکارەدا خۆی دەبینێتەوە، دۆخی (تهوع)  لە ئافرەتانی دووگیاندا ناهێڵێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم مەترسییەشی تیادا بەدیدەکرێت کە پەستانی خوێن لەواندا زیاتر بکات.

8.مەترسی شێرپەنجەی سپڵ ناهێڵێت 

زۆرکەس دەڵێن سپڵ ئەرکی چییە و ئایا بوونی لەجەستەدا گرنگە، بەڵام ئەم بەشەش لەجەستە کۆگای خانە بەرگریکارەکان و بەکتریا بەسوودەکانە کە تەندروستی ڕیخۆڵە زیاتر دەکەن و لە ئیلتیهابات دوورمان دەکەنەوە، بەم پێیەش خەیاری سوێرکراویش کە پڕ لە بەکتریای پڕیبیۆتیک و پڕۆبیۆتیکە، لە تەندروست هێشتنەوەی سپڵدا یارمەتیدەر دەبێت. کە کەمی خانەی پڕۆبیۆتیک-یش مەترسی شێرپەنجەی سپڵی بەدودا دێت.

9.یارمەتیدانی تەندروستی جەستە

دەوترێت بەکتریای پڕۆبیۆتێک کە لە ڕۆڵی ئەومان ڕێخۆڵەکاندا باسکرد، کاریگەری کۆرتیزۆل لە مێشکدا کەمدەکاتەوە. بەم واتایە کە ئەم بەکتریا سادە ئێوە هێور دەکاتەوە و خوڵق و خوو هەڵسوکەوتتان باشتر دەکات.

10.چارەسەرکەری قەبزی

خەیاری سوێرکراو پڕ لەفیبر و ئاو و بەکتریای پڕۆبیۆتیکە، کە لە باشترکارردنی ڕیخۆڵەکاندا هاوکار دەبێت، کە هەر ئەم هۆکارەش جووڵەی خواردن لە کۆئەندامی هەرسکردندا زیاتر دەکات و لەئەنجامدا پڕۆسەی دەردانەوەش ئاسانتر دەبێت، کە هەروەک ئاماژەمان پێدا لە قەبزێتی و نەهێشتنی ژەهرەکان لە جەستەدا هاوکارە.

به‌ڵام دەبێت لە دروستکردنی خەیاری سوێرکراودا وریا بین و خوێی بەکارهێنراو لەودا لەڕادەی پێویست واتا سرکەی ئەو بەکار بێنین و ئەم بڕە خوێیە لەودا کونتڕۆڵ بکەین.


وەرگێڕان: یاسین نادر