شارپرێس:
لێکوڵەرانی بواری خۆراک رایدهگهیهنن، هەنجیری وشک سەرچاوەیەکی باشه بۆ تەندروست مانەوەی جەستەی مرۆڤ و جیاواز لە شیرەمەنیەکان لە ڕێگریکردنی پوکانەوەی ئێسکدا کاریگەرە.
هەنجیر میوەیەکی بەهەشتی ناودەبرێت و بەتام و شیرینەو لەو میوانەیە کە لە قورئاندا لەبارەی ئەوەوە زۆر باسیکردووە.
هەنجیر دابینکەری بەشێک لە وزەو سەرچاوەیەکی باش لە فیبرو هەندێک پێکهاتەو مەوادی وەک پوتاسیۆم، ئاسن، کالسیۆم وڤیتامینی C و فولاتە.
فیبر بەهۆی بوونی مەوادی فیبردار لەودا دژە قەبزییەو بۆ منداڵان بەسوودەو کاریگەری دەبێت.
دوو دانە هەنجیر کە نزیکەی 40 تا 60 غەرامە، بەشێک لە فیبری ڕۆژانەی ئێمە دابین دەکهن، هەروەها بەهۆی بوونی مەوادی کالسیۆم لەودا لە پوکانەوەی ئێسکدا کاریگەرە.
ههروهها ئەم میوەیە تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیەو لە نەهێشتنی نەخۆشییە درێژخایەنەکاندا کاریگەرە.
وەرگێڕان: یاسین نادر