رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی نەكراوە
حەیدەر عەبادی چەند زانیارییەكی نوێ‌ لەسەر رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ئاشكرادەكات

sharpress.net

1339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/03/2019‌

شارپرێس:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، چەند زانیارییەكی لەسەر رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر ئاشكراكرد، كە لەساڵی 2017 لەشاری كەركوك‌و دەوروبەری روویاندا.

حەیدەر عەبادی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی رایگەیاندووە، رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كاردانەوەی ئەو "ریفراندۆمە هەڵەبوو، لەو ساڵە بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا".

لەبارەی ئەوەی، كە هەندێك كەس پێیانوایە، بەهۆی رووداوەكانی كورد، عەبادی هاوپەیمانی كوردی بۆ هەمیشە لەدەستداوە، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاندووە، باوەڕناكەم ئەوە راست بێت، هەندێك كەس پێیانوابوو، ئێمە لەگەڵ كورد شەڕ دەكەین، من دەڵێم وا نییە".

عەبادی راشیگەیاند، تۆ تەماشای هەندێك "حیزبی كوردی توندڕەو مەكە، چونكە پێشمەرگە شەڕی ئێمەی نەكرد، چونكە ئەوان ئەوەندە هەستی نیشتمانیان هەبوو، بەرانبەر سوپای عێراق شەڕیان نەكرد".

هاوكات پرسیاری ئەوە لەعەبادی كرا، كە ئایا پێشمەرگە بەرێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی‌و جەنراڵ قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی نەكشاونەتەوە؟ سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بەوە وەڵامی دایەوە، كە "نەخێر نەخێر شتی وا نەبووە، لەمنی وەرگرە، لەناو پارتی‌و یەكێتی هەندێك لایەنی توندەڕەو هەبوو، بەڵام ئەوەی راستییەكەبوو، پێشمەرگە شەڕی سوپای عێراقی نەكرد.

16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە مانگی نۆی ئەو ساڵە بۆ سەربەخۆیی هەرێم، سوپای عێراق ‌و حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر ناوچەكانی كەركوك، كە پێشتر بەدەست هێزی پێشمەرگەوە بوو، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كرد.

هـ ـ ح
  






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved