كاندیدی بۆ سەرۆكی هەرێم دەبێت
یەكێتی بەچەند هەنگاوێك دەیەوێت رێگری لەهەوڵی پارتی بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بكات

sharpress.net

5391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/03/2019‌

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی بەچەند هەنگاوێك دەیەوێت رێگری لەهەوڵی پارتی دیموكرات بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دراوە بەشارپرێس، هەنگاوەكانی یەكێتی خۆی لە ئامادەكردنی پرۆژەیاسایەك دەبینێتەوە بۆ هەمواری یاسای سەرۆكی هەرێم.

هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی لەپرۆژەكەیدا دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بۆ تەشریفاتی كەمدەكاتەوە، هەروەها دەبێت سەرۆكەكەش لەپەرلەماوە هەڵبژێرێت.

هەروەها یەكێتی جگە لەو هەنگاوە دەیەوێت كاندیدی بۆ سەرۆكی هەرێم هەبێت، بەتایبەتی ئەگەر پارتی بەبێ‌ رێككەوتن، لەگەڵ یەكێتی سووربێت لەسەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتی بەبێ‌ ئەو حیزبە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پارتی وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن پۆستی سەرۆكی هەرێمی بۆ خۆی داناوەو بۆ ئەو مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستەكە كاندید كردووەو لەهەوڵی ئەوەیشدایە، یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەپەرلەمانەوە هەمواربكاتەوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved