شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
ئیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا "ستراتیژیه‌تێكى تۆند"ى دژ به ئێران گرتووەته‌به‌ر، کە به‌نده بە سه‌پاندنه‌وه‌ى دووباره سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌سه‌ر تاران‌دا.
دواى كشانه‌وه‌ى یه‌كلایه‌نى واشنتۆن له ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ساڵى 2015 به ئامانجى هێنانه ئاراى گۆڕانكارییه‌كى كرۆكى له‌و سیاسه‌تانه‌ى ئێران ده‌یه‌ها ساڵه‌ى پیاده‌یان ده‌كات و هه‌میشه‌ش تۆمەتی ئەوەی ئاڕاستە دەکات کە "مایه‌ى پشێوى و ئاڵوزى بووه بۆ ویلاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا"، لە ئێستاشدا واشنتن "ستراتیژیه‌تێكى تۆند"ى دژ به ئێران گرتووەته‌به‌ر، به‌ڵام به‌پێی وتەی زۆرێك له شڕۆڤه‌كارانی ڕۆژئاوا تاوه‌كو ئێستا سه‌ركه‌وتو نه‌بووه له هێنانه‌ئاراى ئامانجه‌كانى ئه‌مریكا.
له‌و باره‌وه‌یەوە سه‌نته‌ره نوێیه‌كه‌ى ئاسایشى ئه‌مریكا ڕ‌اپۆرتێكى له‌ژێر ناونیشانى "ئاراسته‌ى واقعى بۆ به‌ره‌وپێشچوون له پرسى تایبه‌ت به ئێران" بڵاوکردەوە، کە 12 بنه‌ماى ئاڕاسته‌كه‌ر بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى سیاسه‌تى ئه‌مریكا ده‌ركردووه.
راپۆرتەکە حەوت پسپۆر و شاره‌زا له ئاماده‌كردنیدا به‌شدرابوون، باس له كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى، پرسه‌كانى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئاسایش و ئابوورى و ووزه ده‌كات، زۆر ڕاسپارده و بنه‌ماى ئاڕاسته‌كه‌ر و پیشنیارى سیاسى ده‌خاته به‌رده‌م ئیداره‌ى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تى به‌ره‌وپێشچوون له به‌رگرتن له ئێران له‌وه‌ى ببێته خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕه‌فتاره‌كانى تاران كه مایه‌ى ناسه‌قامگیرین بۆ ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
راپۆرتەکە جەخت لەسەر به‌رده‌وامبوونى ئێران له پابه‌ندبوون به وابه‌سته ئه‌تۆمییه‌كانى كه له ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه‌دا دەکاتەوە، تەنانەت ئه‌گه‌ر سزا ئابوورییه‌كانیشى له‌سه‌ر توند بكریت.
ڕاسپارده‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ڕه‌فتار
نوسه‌رانى ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر واشنتۆن ئاره‌زووى گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا، ده‌بێت سیاسه‌تیكى واقعیانه تر په‌یڕه‌و بكات، بۆیه چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كیان له‌و باره‌وه پێشكه‌ش به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كردووه، كه یارمه‌تیده‌رى ده‌بن بۆ گه‌یشتن به به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌رچاو له هه‌مواركردنه‌وه‌ى ڕه‌قتاره‌كانى تاران كه واشنتۆن گه‌ره‌كیه‌تى به‌سر تاران‌دا بیان سه‌پێنێت، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه.
یه‌كه‌م: جه‌ختكردنه‌وه‌ى ئاره‌زوونه‌كردنى واشنتۆن له گۆڕینى ڕ‌ژێمى ئێرانى
ڕاپۆرته‌كه ڕاسپارده‌ى داوه كه زۆر گرنگه ئه‌مریكا ئاماژه و په‌یامى ڕوون و ئاشكرا‌و و به‌ڵگه‌دار بۆ تاران بنێرێت، كه نیازى ئه‌وه‌ى نییه ڕژێمه‌كه‌یان بڕوخێنێت، ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌كانیان له لایه‌ن تارانه‌وه بڕه‌وێندرێنه‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر تاران بتوانێت سیاسه‌ته‌كانى خۆى بگۆڕێت، پێویسته پاڵنه‌ر و هانده‌رى ئه‌رێنى بخرێنه به‌رده‌م، جه‌ختیش له‌وه بكرێته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێران ڕه‌تیكرده‌ووه له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشێت، ئه‌وا فشارى ئابوورى زیاترى بخرێته‌سه‌ر.
دووه‌م: كه‌ناڵه‌كانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به كراوه‌یه بهێڵدرێنه‌وه
نووسه‌رانى ڕاپۆرتەکە پێیانوایه، پێویسته ئیداره‌ى ئه‌مریكا له برى ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامدانى دانوستانى ئاستبه‌ر بكات بۆ تاوتوێكردنى داواكارییه‌كانى كه ڕه‌نگه چه‌ند ساڵێك بخایه‌نیت تاوه‌كو ده‌ست پێده‌كات، پێویسته بۆ ماوه‌یه‌كى كورت و مامناوه‌ند، كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش ڕێگه به واشنتۆن ده‌دات به ڕوون و ئاشكرایى و ڕاشكاوانه هه‌ڵوێسته‌كانى به گوێى ئێران‌دا بدات، یارمه‌تیده‌ریشى ده‌بێت له‌وه‌ى نیازه‌كانى بۆ تاران ڕوون بكاته‌وه.
هەروەها دەڵێن، ده‌كرێت ئه‌و ڕێبازه به‌كاربهێندرێت بۆ گفتوگۆى پرسه هه‌ستیاره‌كانى وه‌ك ده‌ستگیركردنى هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ڕاپۆرته‌كه پێشنیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات سه‌رۆك تره‌مپ سوود له په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكى ڕوسیا وه‌ربگرێت بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى ئێرانی‌دا.
سێیه‌م: بره‌ودان به ژینگه‌یه‌كى ئه‌وتۆ كه ئێران تیایدا بتوانێت پابه‌ندى وابه‌سته‌بوونه ئه‌تۆمییه‌كانى بێت
ڕاپۆرته‌كه پێىوایه سه‌ربارى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى یه‌كلایه‌نه‌ى ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه له مایۆى ڕابردوو، هێشتا پێویسته له‌سه‌رى به‌ربه‌ست بۆ كۆششى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى ناو ڕێككه‌وتننامه‌كه دروست نه‌كات، بۆ باوه‌ڕهێنان به ئێران به پابه‌ندبوون به وابه‌سته ئه‌تۆمییه‌كانییه‌وه، به تایبه‌تیش كۆششه‌كانى ڕوسیا و چین و ئه‌وروپییه‌كان.
ڕاپۆرته‌كه ده‌شڵێت، "پێویسته ئیداره‌ى ئه‌مریكا هه‌وڵى ئه‌وه نه‌دات ڕێگه له ئێران بگرێت له‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ى ته‌كنه‌لۆجى بۆ ته‌واوكردنى دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه مه‌ده‌نییه‌كانى (ناسه‌ربازییه‌كانى) دابین بكات، تواناى ئه‌وه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدرێت زانیارى و كۆنتڕۆڵى هه‌بێت به‌سه‌ر كڕدراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێرانه‌وه".
راپۆرته‌كه ڕاسپارده‌ى ئه‌وه‌ش ده‌دات، كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا هه‌نگاوى پووخت و دیاریكراو بهاوێژیت، تاكو ئێران ده‌ستى به سیسته‌مى دارایى ڕابگات، كاتێكێكیش ڕێگه‌ى ئه‌مه‌ى پێ بدرێت كه له گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌ندامه‌كانى دیكه‌ى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه ئه‌وه ڕوونبێته‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه له‌وانه‌یه خاڵى لێكپچڕان بێت له نێوان به‌رده‌وامى ئێران به وابه‌سته‌بوونه ئه‌تۆمییه‌كانى یان چڕكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه ئه‌تۆمییه سه‌ربازییه‌كه‌ى، له دۆخیكى له‌وجۆره‌دا، ئه‌مریكا ئازادانه‌تر ده‌توانێت كار له‌گه‌ڵ بانكى مه‌ركه‌زى ئه‌وروپیدا بكات بۆ كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كانى په‌یوه‌ندى بۆ كاروباره یاساییه ڕێگه‌پێدراوه‌كانى مامه‌ڵه داراییه‌كان.
چواره‌م: كۆشش بۆ سه‌پاندنى كۆتوبه‌ندى واقعى به‌سه‌ر پڕۆگرامى موشه‌كى ئێرانی‌دا
ئاماده‌كارانى ڕاپۆرته‌كه به پێویستى ده‌زانن ئیداره‌ى ئه‌مریكا به دواى كۆتوبه‌ندى واقعیدا بگه‌ڕێت، بۆ سه‌پاندنیان به‌سه‌ر پرۆگرامه موشه‌كییه‌ى ئێران‌دا، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى كارى هاوبه‌شى نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى گه‌ره‌نتى فه‌رمى پابه‌ندبوونى ئێران به وابه‌سته‌بوون به‌و موشه‌كانه‌وه كه خودى خۆى له ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا په‌سه‌ندى كردوون.، بۆیه ده‌كرێت كار بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك بكرێت كه بتوانێت به‌ر به پێشخستن و ئه‌زموونكردن و به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و سیسته‌مه موشه‌كییه بگرێت كه له‌وانه‌یه مه‌دایان بگاته ئه‌مریكا و ئه‌وروپا.
ده‌كرێت مه‌رجه‌كانى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له نێوان ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى نافه‌رمیدابن كه وابه‌سته‌بوونه سیاسییه‌كانى ئێران له چوارچێوه‌یه‌كى یاساییدا له قاڵب بدات بۆ سنورداركردنى مه‌وداى موشه‌كه‌كانى، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى تێروته‌سه‌لتر سه‌باره‌ت به ته‌كنیك و تاقیكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
سه‌ربارى ئه‌مه‌ش، گرنگه هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییه تایبه‌تانه دیارى بكرێن كه ڕایه‌ڵه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ چالاكییه موشه‌كییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانی‌دا، ئه‌مه‌ش پشكدارى ده‌كات له ئابڕووبردنى تۆڕه‌كانى لوجستى ئێرانى و هه‌ڕه‌شه‌كردن له كۆمپانیاكانى ناو ئێران به‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه ڕه‌واكانیان ده‌كه‌وته ژێر مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ر بچنه هاوبه‌شبه‌ندییه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ سوپاى ئێران‌دا.
پێنجه‌م: دیاریكردنى كارى له پیشینه‌یى و دانانى بنچینه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌رێكى واقعى درێژمه‌وداى پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران
نووسه‌رانى ڕاپۆرته‌كه ڕاسپارده‌ى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ پێویسته دو شت لێكجیاكاته‌وه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه پێى ده‌وتڕیت "هێڵه سوره‌كان" كه چالاكییه‌كانى ئێرانن و گرنگى ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه و پێویسته لێبڕاوانه وەڵام بدرێنه‌وه، دووه‌م ئه‌و ڕێوشوێنه به‌رچاوه فسقه‌لكه‌رانه‌ى ئێران كه كاریگه‌رییه‌كى كه‌میان هه‌یه له‌سه‌ر توانستى ڕاسته‌قینه‌ى ئێران له به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمیدا.
پێویسته واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانى بره‌و به بژارده دیپلوماسى و ئابوورى و سه‌ربازییه‌كانیان بده‌ن، بۆ به‌رگرتن له ئێران له‌وه‌ى چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانى ده‌ست پێبكاته‌وه كه جێگه‌ى مه‌ترسین، وه‌ك كۆششه‌كانى سنورداركردنى توانستى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌مه‌ڕ دامه‌زراوه ئێرانییه ئه‌تۆمییه‌كان، یان بره‌ودان به توانستى تازه كه له‌وانه‌یه پشكدارى بكه‌ن له باشتر به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى وه‌ك توانستى دووباره پیتاندنه‌وه‌ى یۆڕانیۆم.
شه‌شه‌م: به‌كارهێنانى كارایانه‌ى ته‌گبیرسازییه داراییه‌كان بۆ فشارخستنه‌سه‌ر ئێران
ڕاپۆرته‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ته‌گبیرسازییه‌كى گرنگ كه یارمه‌تیده‌رن له زیادكردنى فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران ، له‌وانه‌ش: تیشكخستنه‌سه‌ر چالاكییه نائه‌تۆمییه ناشه‌رعییه‌كانى ئێران و به تایبه‌تیش له بوارى ووزه و گه‌نده‌ڵى و شێواندنى سه‌قامگیرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. ئه‌م میتۆده یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له هاندانى پشتیوانى نیوده‌وڵه‌تى بۆ دابڕینى ئێران و گۆشه‌گیركردنى، به‌ستنه‌وه‌ى سزاكانیش به ئامرازه دبلوماسى و به‌رگریییه‌كانى دیكه‌وه ئاسان ده‌كات بۆ پشتیوانیكردنى میتۆدێكى گشتگیر كه له‌سه‌ر زۆرێك له ئامرازه‌كانى هونه‌رى حوكمڕانى و هاریكارى كۆمه‌ڵه‌ى هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌نده.
ڕاپۆرته‌كه داواى ئه‌وه‌ش ده‌كات بیرجه‌مى (تركیز) له‌سه‌ر به ئامانجگرتنى قه‌واره پاشكۆكانى پاسه‌وانى شۆڕشى ئێرانى و حزبوڵا چڕ بكرێته‌وه، چالاكییه ناڕه‌واكان و گه‌نده‌ڵى دامه‌زراوه ئێرانییه گه‌وره‌كانیش ئاشكرا بكرێن، تیشكیش بخرێته‌سه‌ر خۆدزینه‌وه‌ى ئێران له سزاكانى بوارى ده‌ریایى.
حه‌وته‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌كانى ئێران هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن
نوسه‌رانى ڕاپۆرته‌كه جه‌خت له گرنگى هاریكارى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانى له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جه‌نگى نانیزامى ئێرانى، داواى باشتركردنى توانسته هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن، وه دانانى ستراتیژییه‌ته‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توانسته جه‌نگییه نانیزامییه‌كانى، دانانى پلانى هه‌ڵمه‌تێكى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنى نێرده‌ى ڕاهێنان و مه‌شقپێكردنى هاوبه‌ش و بنكه‌یه‌كى ڕازگرى.
كشانه‌وه‌ى پلان بۆداڕێژراو له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه له‌ناكاوه‌كه‌ى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له دیسه‌مبه‌رى ڕابردوو به كێشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سوریا، كه هه‌ژموونى ئێران له سوریا و ناوچه‌كه به‌رفراوانتر ده‌كات، وه ئه‌گه‌ره‌كانى كاریگه‌ربوونى له‌سه‌ر تێكوپێكشاندنى داعش زیاتر دەکات.
نووسه‌رانى ڕاپۆرته‌كه داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ده‌سته‌به‌رى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بكات، تا ئه‌وپه‌ڕى ڕاده‌ش ده‌ستكه‌وته‌كانى ئێران سنوردار بكات، كاریش بۆ پاڵپشتى ئاماده‌كارى دبلۆماسییه‌كان بكرێت له نێوان ڕوسیا و ئێران و توركیا و ئه‌سه‌د و هێزه كوردییه‌كانى سوریا بۆ به‌رگرتن له سه‌رهه‌ڵدانى ململانێیه‌كى تازه له به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا.
پێویسته ئیداره‌ى ئه‌مریكا فشاره دیپلۆماسییه‌كانى بۆ سه‌ر توركیا پیاده بكات، تاوه‌كو ئه‌نقه‌ره نه‌توانێت هێرشیكى سه‌ربازى دژ به هێزه كوردییه هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆن ئه‌نجام بدات كه ڕۆڵێكى سه‌ره‌كییان هه‌بوو له جه‌نگان دژ به داعش، له ڕێگه‌ى دانوستانیشه‌وه مامه‌ڵه و سه‌ودایه‌ك ساز بكرێت به‌وه‌ى ناوچه كوردییه‌كانى باكورى سوریا بخرێنه‌وه ژێر كۆنتڕۆڵى ئه‌سه‌د. پاڵپشتى دیپلۆماسیش بۆ ئیسڕائیل ده‌سته‌به‌ر بكرێت له‌و گورزه سه‌ربازییه به‌رده‌وامانه‌ى دژ به ئامانجه ئێرانییه‌كان له سوریا ده‌یاوه‌شێنێت، تارمایى ئه‌گه‌رى جه‌نگى ئیسڕائیل– ئێرانیش له سوریا بقۆزرێته‌وه بۆ هاندانى ڕوسه‌كان له ڕێشمه‌كردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا.
گه‌ڕان به دواى هاوبه‌شێكى لوبنانیدا بۆ سه‌ره‌وژێركردنى هه‌ژموونى ئێرانى له لوبنان، ڕاپۆرته‌كه جه‌ختى له گرنگى كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عه‌ره‌به‌كان كردۆته‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنى بكه‌ره لوبنانییه ناوخۆییه‌كان كه ده‌كرێت ببنه‌جێگره‌وه‌یه‌كى كاره‌كى (عملى) بۆ حزبوڵا و كاریش بكرێت بۆ تواناپێدانیان، به‌رده‌وامبوونیش له بنیاتنانى توانسته‌كانى سوپاى لوبنان، به‌رده‌وامیش له به‌شداریكردن له‌و پڕۆژانه‌ى كار له‌سه‌ر باشتركردنى خۆشگوزه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى لوبنانیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
نووسه‌رانى ڕاپۆرته‌كه داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زۆر گرنگه لقه‌كانى حكومه‌تى لوبنانى پاره‌دار بكرێن، ئه‌و لقانه‌ى سه‌لماندوویانه له‌ژێر كۆنتڕۆلى حزبوڵاى لوبنانیدا نین، دانانى ڕێوشوێنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، جێبه‌جیكردنى سزاى ئامانج دیاریكراو دژ به حزبوڵا، پاڵشتیكردنى هه‌ندێك لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنى سه‌ره‌كى دژ به حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌سه‌د یان چالاكییه‌كانى حزبوڵا.
یارمه‌تیدانى عێراق
سه‌بارت به چۆنییه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى په‌لهاویشتووى ئێرانى له عێراق له ساڵى 2013 وه، ڕاپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى نیشاندنى پابه‌ندبوونى دورمه‌وداى ڕوون و ئاشكرایى ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه له عێراقدا، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى، ڕاگه‌یاندنى چه‌پكێك پاڵپشتى دوورمه‌ودا بۆ یارمه‌تیدانى مرۆیى و په‌ره‌پێدانى ئابوورى له عێراق، هێشتنه‌وه‌ى نێرده‌یه‌كى ڕاوێژكارى سه‌ربازى ئه‌مریكى دوورمه‌ودا بۆ پاڵپشتیكردنى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق.
له كۆتاییدا ڕاپۆرته‌كه ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ى دۆناڵد تڕه‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دژ به ئێران پیاده‌ى ده‌كات سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاوى نابێت له به‌رگرتن به ئێران له دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى و ده‌مكوتكردنى ڕه‌فتاره‌كانى كه بوونه مایه‌ى ناسه‌قامگیرى، ئه‌مه‌ش زۆرێك له لێكدانه‌وه ئه‌مریكى و رۆژئاواییه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر كردۆته‌وه. بۆیه ئاماده‌كارانى ئه‌و راپۆرته به گرنگى ده‌زانن ئه‌مریكا دووركه‌وێته‌وه له میتۆده دوژمنكارییه‌كه‌ى دژ به ئێران و له داواكارییه ناواقیعییه‌كانى، به گرنگیشى ده‌زانن واشنتۆن سیاسه‌تێكى زیره‌كانه‌ى كرده‌یى په‌یڕه‌وو بكات كه تواناى ده‌داتى بگات به ئامانجه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى دژ به ئێران، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له سه‌قامگیرى هاوپه‌یمانه‌كانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.