شارپرێس:
لەنەخۆشخانەی زانكۆی ڤالێنسیای ئیسپانیا، دایكو باوكێكی سپی پێست منداڵێكی رەش پێستیان بووە، ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.
ئەو ژنو پیاوە تەمەنیان 24 ساڵ بووەو ئەو منداڵەی بوویانە بەتەواوی رەش پێستە، لەكاتێكدا دایكو باوكی بەتەواوی سپی پێستن.
ئەو رووداوە كاردانەوەی توندی لای دایكو باوكی منداڵەكە دروست كردووەو پرسیاری ئەوەیان كردووە، رەنگە بەهەڵە ئەوە كرابێتە منداڵی ئەوان.
ئەو دایكو باوكە باسیان لەوان كردووە، كە ئەوان كەسانی رەگەز پەرست نین، بەڵام ناكرێت منداڵێكی وایان ببێت، لەو بارەشەوە سكاڵایان تۆماركردووە.
هاوكات پرسیاری ئەوە لەدایكی منداڵەكە كراوە بۆ منداڵەكەی رەش پێستە باسی لەوە كردووە، كە ئەوان زۆر قاوە دەخۆنەوە، بۆیە رەنگە كاریگەری ئەو قاوە خواردنەوەیە بێت.
هـ ـ ح