لێكۆڵینەوەیەك: كـەمـخـەوی سـەرنـجـراكـێـشـیـت كـەمـدەكـاتـەوە

تەندروستی

27/03/2019‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای كارلۆلینسكا لە ستۆكهۆڵم ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە ئەو كەسانەی بۆ ماوەیەكی زۆر بەخەبەرن و ناخەون ، ئەوە لە سەرنجراكیشییان كەمدەكاتەوە و وەك كەسانی ماندوو دەردەكەون و هۆكارێكیشە بۆ ئەوەی لەرووی كۆمەڵایەتییەوە دوورەپەرێز بن.

توێژەرەكانی پەیمانگای كارلۆلینسكا ٢٥ كەسی بەخەبەریان هینا تاوەكو وێنەیان بگیرێت ، جاریكیان دوای ئەوەی بۆ دوو شەوی لەسەر یەك هەشت كاتژمێر  خەوتوون ، جاری دووەم بۆ دوو شەوی لەسەر یەك تەنیا چوار كاتژمێر خەوتوون .

دوای ئەوە تویژەرەكان ١٢٢ كەسیان هێنا تاوەكو هەڵسەنگاندن بۆ دەربڕینەكانی دەموچاوی خاوەنی وێنەكان بكەن ، ئەوەش لەڕیگای باسكردنی ئەوەی كام لە خاوەنی ئەو وێنانە سەرنجراكێش و جێگای متمانە دیارن ، یان لەگەڵ كام لەوانە حەز دەكەی كاتی خۆت بەسەر بەری .

لەڕێگای هەڵسەنگاندنەكەوە دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی خەوی پێویستیان وەرنەگرتووە  وەك كەسی بێزراو و نەخواستراو دەركەوتوون ، وە ئەو كەسانەی هەڵسەنگاندنیان بۆ وێنەكان كردووە كەمتر حەزیان كردووە كاتی خۆیانیان لەگەل بەسەر بەرن بە بەراورد بەو كەسانەی كە بڕی پێویست لە خەویان وەرگرتووە 

هەروەك ئەو كەسانەی كەمتر خەوتوون ، لەسەر رووخساریان نیشانەی ماندوویەتیی و بێتاقەتییان پێوە دیار بووە و كەمتر سەرجراكیش و تەندرووست دەركەوتوون .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی