مانگرتن لەپێناوی ئۆجەلان
حاڵەتەكانی خۆۆكوشتنی زیندانییە كوردەكان لەزیندانەكانی توركیا زیادیكردووە

کوردستان

27/03/2019‌ 1179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەك نارەزایەتییەك بەرانبەر بەخراپی ڕەوشی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كریكارانی كوردستان پەكەكە، كچە چالاكێكی كورد لە یەكێك لە گرتووخانەكانی توركیا كۆتایی بەژیانی خۆیهێنا ، ئەوەش بەپێی سەرچاوەكانی ناو پارتی دیموكراتی گەلانی لایەنگری كوردەكان .

بەرپرسێكی ناو پارتی دیموكراتی گەلان بەئاژانسی فرانس پریسی رایگەیاندووە، ئەو كەسەی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە  ناوی "میدیا چینار"ە.

چینار بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی بەپارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیركراوە، كە ئەو ڕێكخراوە لەلای توركیا وەك "ڕێكخراوێكی تیرۆریستی" ناسراوە .

دەسەڵاتدارانی توركیا چینار-یان لە گرتووخانەی شاری "وان" بەند كردبوو ، دواتر گواستبوویانەوە بۆ  شاری "شەرناخ" تاوەكو لەوێ دادگایی بكرێت .

پێش ئەویش ئۆغور سكار و زلكوف گیزین و ئیتین باشات لەهەشتی تشرینی دووەم ئەندام پەرلەمانی كوردی توركیا لەیلا گۆڤەن مانی لەخواردن گرت، كە زلكۆف لەو چوارچێوەیە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەكاتی مانگرتنی لەیلا گۆڤەن لەخواردن  ١٧٠ كەسی تر هاتنە پاڵ ئەو ئەندام پەرلەمانە بۆ داواكاردنی چاككردنی رەوشی ئۆجەلان لە بەندیخانەدا .

كاتێك لەناوەراستی مانگی ئازار زلكوف گیزین لەڕێی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا ، ئەوە بووە هۆی درووستبوونی گرژیی و تێكهەڵچوون لەنێوان هیزەكانی پۆلیس و خۆپیشاندەرانی كورد لە ئامەدی گەورەشاری كورد لە كوردستانی توركیا .

هەرچی پەیوەندی بە خۆكوشتنی ئەیتن باشاتی تەمەن (٢٤) ساڵە ، بەپێی بەیاننامەی ئەندام پەرلەمانی كورد ئەیسی بەسران ، ئەو كچە كوردە وەك نارەزایەتییەك بەرانبەر بە گۆشەگیریی نارۆڤانە و نائاكاریانەی سەر ئۆجەلان ئەو كارەی ئەنجامداوە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرەرای ئەوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە دەستگیر كراوە ، بەڵام هیشتا وەك رەمزی بەرگری كوردانی توركیا لەبەرانبەر داگیركاری توركیا ماوەتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی