خۆزێ مۆرینۆو ئەزموونێكی تازەی راهێنەرایەتی

sharpress.net

487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/03/2019‌

شارپرێس:
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ڕایدەگەیەنن كە ڕاھێنەری پرتوگالی جۆزێ مۆرینیۆ دەیەوێت لە دەرگای خولێكی دیكەوە بێتەوە ناو دنیای ڕاھێنەرایەتی بەجۆرێك پێشتر كاری تێدا نەكردووە .

ڕۆژنامەی "میرەر"ی بەریتانی ڕایانگەیاند ، كە مۆرینیۆ پلانی مەشقدانەوەی یەكێك لە یانەكانی مۆناكۆ یا لیۆنی فەرەنسایی دادەڕێژێت، چونكە دەیەوێت كارامەیی كاركردنی لە پێنجەم گەورەترین خولەكانی ئەوروپا بخاتە گەڕ.

پێشتر مۆرینیۆ ھەریەكە لە خولەكانی پرتوگال، ئینگلتەرا ، ئیتاڵیا و ئیسپانیای بردۆتەوە، بۆیە بەدوای خول و نازناوی تازەدا دەگەڕێت.

ئەگەر بێت و ئەو ھەواڵە ڕاستبێت ،ئەوا بێگومان مۆرینیۆ دووچاری كارێكی سەخت و دژاوار دەبێتەوە بە بوونی یانەیەكی گەورەو پارەداری وەك پاریس سانت جێرمان ، كە ماوەیەكی زۆرە كۆنتڕۆڵی تەواوی پاڵەوانێتییەكانی فەرەنسای كردووە، ھەروەھا جیاوازییەكی ھونەریی زۆر ھەیە لە نێوان پاریس سانت جێرمان و تەواوی یانەكانی دیكەی خولی فەرەنسا .

ھەروەھا خولی فەرەنسا لە نێوان پێنج خولە گەوروكەی ئەوروپا بە لاوازترین خول دادەنرێت ، بەجۆرێك ھیچ یانەیەكی فەرەنسا جگە لە یانەی مارسیلییا نەیتوانیوە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بھێنێت .

مۆرینیۆ تەمەن ٥٦ ساڵ ، دوای ئەوەی كارەكەی لە مانگی دوازدەی پار ساڵەوە لەدەستدا ،لە ئێستا دا ھیچ ئەركێكی ڕاھێنەرایەتی لە ئەستۆدا نییە و بێ كارە ، كاتێك بەھۆی ئەنجامە خراپەكانییەوە لەلایەن ئیدارەی مانچێستەر یونایتدەوە دورخرایەوە.

پێشتریش ڕاھێنەرە پرتوگالییەكە ڕایگەیاندبوو "دەمەوێت لە مانگی شەشدا بگەڕێمەوە كاری ڕاھێنەرایەتی لە یانەیەكی تازە و دەستپێكردنی وەرزێكی نوێ ، من بەتەواوی دەزانم چیم دەوێت و چیم ناوێت" .

پێش دانانەوەی زێدان بە ڕاھێنەری ڕیاڵ مەدرید ،چەند جارێك ناوی مۆرینیۆ دەھات تا دووبارە مەشقدانەوەی ڕیاڵ مەدرید وەربگرێت ،بەڵام دواجار ئەو ئەركە بە زێدان سپێردرا.

وەرگێڕان





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved