خواردنی پڕتەقاڵی ناو سوور سوودێكی زۆری تەندروستی هەیە

تەندروستی

27/03/2019‌ 730 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پڕتەقاڵی  ناوسوور(Blood orange) ، ڕەنگێكی سووری هاوشێوەی خوێنی هەیە، كە هۆكاری سوورییەكەی بوونی مادەی ئەنتوسیانینە، كە ئەو مادەش  سوودی زۆری تەندروستی هەیە.

بەپێی توێژینەوەكان پڕتەقاڵی خوێنی بەهۆی بوونی بڕێكی ئەنتۆسیانین تێیدا بۆ نەخۆشییەكانی دڵ سوودبەخشەو بەهۆی بوونی ئەنتۆسیانین-یش لەنێویدا لەبەرانبەر زۆر نەخۆشیدا دەتپارێزێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكان ئەو میوەیە ڕێگری لەقەڵەویی دەكات و كەسانێك كە ئاوی ئەمجۆرە پڕتەقاڵە دەخۆنەوە، كەمتر لە كەسانیتر دوچاری نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار دەبن. 

هەروەها بە پێی لێكۆڵینەوەكی تریش لەو بارەیەوە ئەو كەسانەی ئاوی ئەمجۆرە میوەیە دەخۆنەوە، كەمتر مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و دەماریان لێدەكرێت.

زانایان لەو بڕوایەدان ئاوی ئەو میوەیە، زۆر كەموكورتی و نەخۆشی تریش وەكوو هەستیاری ڕیخۆڵە گەورە چارەسەر دەكات.

هەروەها بەهۆی بونی مادەی ئەنتوسیانین لەودا، ئەم میوەیە ڕێژەی نەخۆشییەكانی وەكوو شەكرە و جگەر كەمتر دەكاتەوە.

ئەو میوەیە هەروەها پڕ لە ڤیتامینەكانی A.B.C، فولات، پوتاسیۆم، مەنیزیۆم،ئاسن، كالسیۆم،فیبرە، كە لە زۆر نەخۆشی بەدوورمان دەخاتەوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر