لەحاڵەتێكی دەگمەن.. ژنێك لەدوو پیاوی جیاواز دوانەیەكی دەبێت

تەندروستی

28/03/2019‌ 1062 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەحاڵەتێكی دەگمەندا، ژنێك دووانەیەكی بوو، ئەوەش لەدوو پیاوی جیاواز.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو ژنە لەناوچەیەكی چین دوانەیەكی كوڕی بووە، كە شێوەیان وەك یەك نییەو جیاوازی (DNA) هەیە، كە ئەوە حاڵەتێكی دەگمەنەو زۆر بەكەمی روودەدات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ئەو ژنە لەدوو پیاوی جیاواز ئەو دوانەی بووە، كە هەردووكیانی هاوسەری ئەو ژنە بوون.

ژنەكە دانیشتووی شاری شیامینی باشووری رۆژهەڵاتی چینەو بەهۆی ئەوەش منداڵەكان وەك پیاوەكان نەبوون، بڕیاردراوە پشكینی ئەتۆمیان بۆ كرێت، بۆ ئەوەی باوكیان بناسرێتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە