داهاتووی دی خیا لەمانچستەر یونایتید نادیارە

sharpress.net

300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/03/2019‌

شارپرێس:
مانچستەر یونایتید نەیتوانیوە گرێبەستی یاریزانی یانەكەی، داڤید دیخیای ئیسپانی نوێبكاتەوە، بەو هۆیەوە چارەنووسی ئەو گۆڵپارێزە لەیانەكە نادیارە.

بەپێی سەرچاوەكان، دیخیا تەنیا یەك وەرز یاریكردنی لەیانەی مانچستەر یونایتید ماوە، كە چوار ساڵە لەو یانە یاری دەكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، نە یانەی مانچستەر دەیەوێت گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە نوێبكاتەوە، نە ئەو یاریزانەش خواستی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی هەیە، بەو هۆیەوە نەگەیشتوون بەئەنجام.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر یانەی ریاڵ مەدرید چەند جارێك هەوڵی كڕینی ئەو گۆڵپارێزەیدا، بەڵا یانەی مانچستەر ئامادەنەبوو گۆڵپارێزەكەی پێبفرۆشێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved