هەواڵی خۆش بۆ تەمەڵەكان.. زاناكان سوودەكانی لەشگرانی ئاشكرادەكەن

تەندروستی

28/03/2019‌ 2082 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرگیز بەبیری كەسە تەمەڵەكاندا نەدەهات، كە رۆژێك بێت ستایشی تەنبەڵی و لەشگرانیەكەی بكرێت ، بەڵام لەكۆتاییدا لەڕووی زانستییەوە جەند سوودێكی "تەنبەڵی" ئاشكرابوون .

گۆڤاری "فایس"ی ئەمەریكی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، لەسەر  ئەو ئەنجامەی زاناكانی زانكۆی " فلۆریدا جڵف كۆست"ی ئەمەریكی پێیگەیشتوون لەسەر سوودە چاوەڕواننەكراوەكانی "تەمەڵی".

گۆڤارە ئەمەریكییەكە باسی لەوە كردووە، كە ئەو كەسانەی زیرەكن و هۆشمەندن لەخەڵكی ئاسایی زیاتر  سیفەتەكانی لەشگرانی ‌و لەش داهێزرانیان تێدایە .

گۆڤارەكە ئەو  بابەتەی وا شیكردووەتەوە، كە بەپێی لێكۆڵینەوەكە بێت ئەوە دەركەوتووە ئەو كەسانەی زیاتر هۆش و ئاوەزیان بەكاردەهێنن بەشی زۆری كاتەكانیان لەگەران و پیاسەكردن  بەسەر دەبەن و كەمتر گرنگی بە وەرزشكردن دەدەن .

بەپێچەوانەشەوە ئەو كەسانەی كەمتر حەز دەكەن كاتەكانی خۆیان بە بیركردنەوە و بەكارهینانی هۆش و فیكریان بەسەر بەرن ، ئەوە زیاتر گرنگی بە وەرزشكردن و یارییە جەستەییەكان دەدەن .

گۆڤارەكە چاودێریی "چالاكیی جەستەیی" نزیكەی ٦٠ خوێندكاری قۆناغی یەكەمی زانكۆی كردووە دوای ئەوەی بۆ دوو گرووپیان دابەشكردن ، دەركەوت ئەو  خوێندكارانەی پێویستیان بە بەكارهێنانی بیر و هۆشیان هەیە ، وەك ئەو كەسانەی حەز بەدۆزینەوەی مەتەڵە قورسەكان و  ئاڵۆزەكان دەكەن ، كەمتر چێژ لەو چالاكییە جەستەییانە دەبینن، كە مێشكی مرۆڤ ناجوڵێنێت ، بەپێچەوانەوە زیاتر مەیلیان بۆ ئەو چالاكییانە هەیە كە پێویستی بە كۆششێكی فیكریی زۆر هەیە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی