سادیۆ مانی بەگرنگیپێدانەكەی زەیدان لووتبەرز بووە

sharpress.net

374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/03/2019‌

شارپرێس:
بە پێی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی بەریتانیا ، سادیۆ مانێی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و ھێرشبەری سەنیگالی ، زۆر سوپاسگوزارری گرنگیپێدانەكەی زینەدین زەیدان ی ڕاھێنەری ڕیاڵ مەدریدە.

سایتی ڕۆژنامەی "میترۆ" ی بەریتانی ڕایگەیاند كە ; یاریزانەكە"مانێ " لووتبەرز بووە بەرامبەر لیڤەرپول بەھۆی ئەو گرنگیپێدانەی یانەی  ڕیاڵ مەدرید و زەیدان ، و بیر لە جێھێشتنی قەڵای سوور دەكاتەوە ئەگەربێتو یانە مەلەكییەكە لەم ھاوینەدا گرێبەستی پێشكەش بكات .

ھەروەھا بەپێی ڕاپۆرتە ھەواڵییەكان ، سادیۆ مانێ زۆر خۆشحاڵدەبێت بە یاریكردن لە ژێر دەستی زینەدین زەیدان.

زەیدان كە ھەر لەم مانگەدا گەڕایەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، پلان دادەنێت بۆ دوبارە بنیاتنانەوەی تیپی مێرێنگێ، لە میانەی گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەكی تۆپی پێی جیھانی، ھەر لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی "ماركا "ی نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت كە "ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە سادیۆ مانێ بە ٨٦ ملیۆن یۆرۆ بكڕێت".

ھەرچەندە ھێرشبەرە ٢٦ ساڵییەكەی سەنیگال و لیڤەرپول، پەیوەندییەكی نایابی لەگەڵ لەگەڵ یۆرگن كلوپی ڕاھێنەری لیڤەرپول ھەیە و زۆر حەز بە مانەوە لە لیڤەرپول دەكات ، بەڵام زۆر سەرسامە بە زێدان ی ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسی .

زەیدان لە ماوەی یەكەمی ڕاھێنەرایەتی یەكەی ویستی گرێبەست لەگەڵ مانێ واژوو بكات و تەنانەت قسەشی لەگەڵ یاریزانەكە كرد، بەڵام بەھۆی لەناكاو جێھێشتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەكەی تەواو نەكرد

لە بەرامبەردا ، پێشبینیكراوە كە لیڤەرپول ھەموو ھەڵێك بدات بۆ ڕێگریكردن لە ڕۆشنتی مانێ كە ئەمساڵ ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش دەكات ، ھەروەھا بڕی ٨٦ ملیۆن یۆرۆش لیڤەرپول ڕازی ناكات بە دەستبەرداربوون لە مانێ ، بەوپێیەی دواین گرێبەستی مانێ لەگەڵ لیڤەرپول تا ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved