مانچسته‌ر یونایتد به‌فه‌رمی سۆڵشایه‌ری وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌میشه‌یی یانه‌كه‌ی ده‌ستیشانكرد

sharpress.net

360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/03/2019‌

شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڕیاریدا سۆڵشایه‌ر-ی ڕاهێنه‌ری كاتی یانه‌كه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌میشه‌یی شه‌یتانه‌ سوره‌كان جێگیر بكات.

ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڕیاریدا سۆڵشایه‌ر بۆ سێ وه‌رزی داهاتوو وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ناوبراو به‌شێوه‌ی كاتی له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌پاش دورخستنه‌وه‌ی جۆزێ مۆرینیۆ له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی.

سۆڵشایه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا توانیویه‌تی ئاستی یانه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، كه‌ شه‌یتانه‌ سوره‌كان بۆ قۆناغی هه‌شت-ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا سه‌ربخات، هاوكات یانه‌كه‌ی له‌ڕیزبه‌ندی چواره‌می پریمه‌رلیگ نزیكبكاته‌وه‌.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved