کریستیانۆ گەڕایەوە بۆ یۆڤانتۆس بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێکانەکەی

sharpress.net

493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/03/2019‌

شارپرێس:
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی گەڕایەوە بۆ شوێنی راهێنانەکانی یۆڤانتۆس بۆ ئەوەی جارێکی تر پشکنینی وردی بۆ بکرێت و جۆری پێکانەکەی و کاتی دورکەوتنەوەکەی بزانرێت.


کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 لە یارییەکەی پورتوگال بەرامبەر سربیا توشی پێکان هات و پاش 30 خولەک یاریگای جێهێشت.


بە پێی هەوالی رۆژنامەکان، تیمی پزیشکی یانەی یۆڤانتۆس پشکنینی ورد بۆ رۆناڵدۆ دەکات تا بە باشترین شێوە چاکی بکەنەوە.


پێشبینی دەکرێت رۆناڵدۆ لە هەرسێ یاریی داهاتوی یۆڤانتۆس لەخولی ئیتالیا بەرامبەر یانەکانی ئیمبۆلی و کالیاری و میلان نەتوانێت یاریی بکات لە پێناو گەرانەوەی بەرامبەر یانەی ئەیاکس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە بریارە دەی مانگی داهاتوو ئەو یارییە بەڕێوەبچێت.
هـ ـ ب 






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved