ئـەوانـەی بـیـبـەری تـوون دەخـۆن تـەمـەنـێـكـی درێـژیـان دەبـێـت

جیهان

29/03/2019‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی بەهاوكاری پزیشكانی بریگهام دەریخستووە، ئەو كەسانەی بیبەری توون دەخۆن تەمەنێكی درێژیان دەبێت.

توێژینەوەكە لەسەر 487 هەزار كەس ئەنجامدراوەو تەمەنیان لەنێوانی 30-79 ساڵی بووە، كە لەماوەی چەند ساڵێك لەژێر توێژینەوە بوون لەچوارچێوەی بەرنامەی خۆراكی نیشتمانی چینی.

لەماوەی توێژینەوەكە، 20 هەزار حاڵەتی مردن تۆماركراوە، كە ئەوانەی بەرێژەی 12-14% بیبەری توونیان خواردووە حاڵەتی مردنیان تۆمارنەكردووە، بەكەمی نەبێت.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە خواردنی بیبەری توون هۆكاری سەرەكی دووركەوتنەوەیە لەنەخۆشییەكانی شێرپەنجەو دڵ‌و فشاری خوێت‌و كێشەكانی هەناسەدان، كە ئەوانە هۆكاری ئەوەن مرۆڤ لەمردن نزیك بكاتەوە.

هـ ـ ح